گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی جەستەی قوربانیانی شەجەرە تەیبەی میناب لە ئێران بەردەوامە

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی جەستەی قوربانیانی شەجەرە تەیبەی میناب لە ئێران بەردەوامە.
  • ئەندامی ئەنجوومەنی میناب: گەڕان و پشکنینەکان بەردەوامن و کاری زۆرمان ماوە.
  • شایەتحاڵێک: بە چاوی خۆم جەستەی منداڵەکانم بینی پارچە پارچە ببوون.
  • شایەتحاڵێک: هێشتا پارچەی تەرمە بەجێماوەکان لە ژێر داروپەردووەکانە.
  • بەهۆی هێرشی سەر خوێندنگەکەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل لە جەنگى 40 ڕۆژەدا، زیاتر لە 160 کەس کوژران.

خوێندنگەی شەجەرە تەیبەی شاری مینابی ئێرانە... شەش مانگ تێپەڕیووە و هێشتا گەڕان و پشکنینەکانی بۆ دۆزینەوەی ئەندامە بەجێماوەکان بەردەوامە، کەسوکاری بەشێک لە قوربانییەکان چاوەڕێی دۆزینەوەی پارچە ونبووەکانی منداڵەکانیانن.


شایەتحاڵەکان و کەسووکارى قوربانییەکان

  • حەیدەر سادقی، کە سێ نەوەی لە ڕووداوەکە لە دەستداوە، بە حەسرەتەوە باسی ئەو ڕۆژە دەکات و فرمێسک لە چاوەکانی ناوەستێت.
  • شایەتحاڵ و ڕزگاربووانی ڕووداوەکەش لە نێوان ترسی دیمەنەکانی ئەو ڕۆژە، یادەوەرییەکانی ئەو ڕووداوە بە بیر دەهێننەوە.
  • بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، خوێندنگەکە ناڕوخێنرێت بەڵکو ئەو هەیکەلەی کە ماوە دەکرێتە "مۆزەخانەی بەرگری و بەڵگەی تاوانەکان"، تاوەکو وەک هێمایەک بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی ڕووداوەکە بمێنێتەوە.
  • حکومەتى ئێران دەیەوێت کاری دۆزینەوەی پارچە بەجێماوەکانی ژێر دار و پەردووەکان زووتر تەواو بکات کە بە گوێرەی ئامارەکانی ناوخۆ تاوەکو ئێستا تەرمی سێ لە قوربانییەکان بێ سەروشوێنە.

بەڵگەکان و بێدەنگى واشنتن

هەرچەندە حکومەتی ئێران، ئەمریکا بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار دەکات، بەڵام ئەو وڵاتە تاوەکو ئێستا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ لە کاتێکدا بە گوێرەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، مووشەکی "تۆماهۆک"ـی ئەمریکی قوتابخانەکەی کردووەتە ئامانج.

خوێندنگەکە 28ـی شوباتی ئەمساڵ لە دەستپێکی جەنگی 40 ڕۆژە کرایە ئامانج، بە گوێرەی ئاماری فەرمیی وڵاتەکەش، لە ماوەی 40 ڕۆژی جەنگەکەدا، زیاتر لە 3 هەزار و 300 کەس کوژران، جگە لە برینداربوونی هەزاران کەس و ڕووخانی دەیان باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

پاسدارانی ئێران: بە مووشەکی بالیستیک بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکامان لە ئوردن پێکاوە

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای ڕووسیا بۆ کوژرانی 160 منداڵ لە قوتابخانەیەکی ئێران کۆدەبێتەوە

تاران:ئەمریکا سەلماندی کە پابەندی بەڵێنەکانی نییە

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا