ئەردۆغان: دڵنیام لە هەڵبژاردنی داهاتوو سەرکەوتوو دەبین
عەدنان ئەحمەد 58 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەردۆغان: دڵنیام لە هەڵبژاردنی داهاتوو سەرکەوتوو دەبین
- سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی زێدی خۆی کرد.
ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەردانی زێدی خۆی لە شارى ڕیزە کرد و وتارێکی پێشکەشی هاوشارییەکانی کرد.
ئامادەیی بۆ هەڵبژاردن
- ئەردۆغان، کە هاوکات سەرۆکی گشتیی ئاکپارتییە، بەبێ ئەوەی باس لە کاتەکەی بکات، ئاماژەی بە هەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکەی داهاتووی وڵاتەکەی کرد.
- ئەردۆغان دڵنیایە ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتوو دەبێت.
ئەو قسانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا لە ساڵی 2028 بەڕێوەدەچن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەردۆغان بتوانێت جارێکی دیکە خۆی بەربژێر بکات، پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت هەڵبژاردنەکە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
میدیای تورکیا: ئەردۆغان دەیەوێت ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت
ئەردۆغان پیرۆزبایی لە براوەی هەڵبژاردنی بەشە تورکییەکەی قوبرس دەکات
باکرهان: لەگەڵ ئاکپارتی باسی هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانمان نەکردووە
ئۆزەل بۆ ئەردۆغان: یان دەستلەکارکێشانەوە یان هەڵبژاردنی پێشوەخت
عەدنان ئەحمەد
58 خولەک پێش ئێستا