لە ئێران نرخی هەندێک جۆر دەرمان 10 بۆ 15 هێندە گران بووە

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە ئێران نرخی هەندێک جۆر دەرمان 10 بۆ 15 هێندە گران بووە.
  • سزاکان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆی دەرمانی ئێران.
  • دەرمانەکانی نەخۆشییەکانی شەکرە و شێرپەنجە بە دەگمەن دەستدەکەوێت.

ڕۆحوڵا لەک عەلی ئابادی، ئەندامی کۆمسیۆنی پزیشکی و دەرمان لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، "بەهۆی سزا بەردەوامەکان و جەنگەوە ڕووبەرووی کەمی هاوردەی مادەی خامی دەرمان بوونەتەوە، بەوەش هەندێک جۆری دەرمان لە ناوخۆی وڵاتەکە یان بە زۆر گران یاخود هەر دەست ناکەوێت.


گرانى نرخ و نەمانى دەرمان لە ئێران لە هەڵکشاندایە

  • عەلی ئابادی: نرخی هەندێک جۆر دەرمان 10 بۆ 15 بەرامبەر گرانبووە و گرفتی جددیش لە دابینکردنی دەرمانی ئەنسۆلین و دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشی شیڕپەنجە دروست بووە.
  • هەندێک جۆری دەرمان کە هەمیشە بەردەست بوون بۆ خەڵک ئێستا زۆر بە دەگمەن یان بە نرخێکی زۆر گران دەست دەکەوێت.
  • بەهۆی کەمی و گرانبوونیەوە زۆرێک لە نەخۆشەکان نەیان توانیوە بەردەوامی بە بەکارهێنانی دەرمانەکانیان بدەن و وازیان لێهێناوە.
  • ئامارە ناوخۆییەکانی ئێران: نزیکەی 200 جۆر داوودەرمانی پزیشکی نرخەکانیان 380% بەرزبووەتەوە، دەشڵێن: "نرخی نزیکەی 500 جۆر داوودەرمانی پزیشکی بەرزبووەتەوە".

دیارترین ئەو دەرمانانەی لە سێ ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتە گرانبوون هەموو جۆرەکانی قەترەی چاو لەوانە قەترەی دژە هەوکردن، ئاوی رەشی چاو، دژە ئازار هەروەها دەرزییەکانی دژە بەکتریا، تەواوکەری خۆراکی، ڤایتامینەکان و جۆرەکانی مەرهەم و چەندین جۆری دیکە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

دادی ئێران: لە جەنگداین و دەبێت چاودێری دۆخی بازاڕ بە باشی بکرێت

قەیرانی ئابووری لە ئێران؛ هەڵاوسان 40٪ی تێپەڕاند و دەرمان بە ڕێژەی 380٪ گران بوو

ڕووسیا 13 تۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕەوانەی ئێران کرد

سزاکان کەرتی دەرمانی ئێرانیان ئیفلیج کردووە؛ 150 جۆر دەرمان دەست ناکەوێت

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا