هەیبەت حەلبووسی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای سعودیە قسەی کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- حەلبووسی: بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی عەرەبی ڕەتدەکەینەوە
- حەلبوسی سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە و لەگەڵ سیاسەتی پەیوەندییەکانی عێراق و دۆستەکانیدا نەگونجاوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای سعودیە ڕایگەیاند، عێراق ڕێگە بە بەکارهێنانى خاک و ئاسمانەکەى نادات بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانى دراوسێی.
ڕاگەیێنراوی نووسینگەی هەیبەت حەلبوسی لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە
- حەلبوسی جەختیکردووەتەوە ئەو هێرشانەى کرانەسەر سعودیە، لەگەڵ سیاسەت و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دۆست و دراوسێکانیدا ناگونجێت.
- سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای سعودیە جەختی لە گرنگى پەیوەندییە دۆستایەتییەکانی نێوان سعودیە و عێراق کردووەتەوە.
- ڕێز لە هەڵوێستی عێراق لە ڕەتکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک کە زیان بە ئاسایش و سەقامگیری شانشینی سعودیە بگەیێنێت کردەوە.
- هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکەیان کردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، هەیبەت حەلبووسی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵا بن محەممەد ئال شێخ، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای سعودیە کردووە و سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کرد، کە کرانە سەر سعودیە و جەختیی لەوە کردەوە، ئەو هێرشانەى کرانەسەر سعودیە، لەگەڵ سیاسەت و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دۆست و دراوسێکانیدا ناگونجێت.
جەختیکردنەوە لە گرنگی پەیوەندییەکانی بەغداد و ڕیاز
هاوکات، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای سعودیە جەختی لە گرنگى پەیوەندییە دۆستایەتییەکانی نێوان سعودیە و عێراق، و پەرۆشی بۆ بەهێزکردن و گەشەپێدانیان بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی ناوچەکە بکا، کردەوە، و ڕایگەیاند، ڕێز لە هەڵوێستی عێراق لە ڕەتکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک کە زیان بە ئاسایش و سەقامگیری شانشینی سعودیە بگەیێنێت کردەوە.
تاوتوێکردمی پەیوەندییەکان و بارودۆخی ناوچەکە
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکەیان کردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانى: سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر سعودیە دەکەین
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕەتیدەکاتەوە هێرشی بۆسەر سعودیە ئەنجام دابێت
سەرۆککۆماری عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر سعودیە دەکات
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: سەرکۆنەى ئەو هێرشانە دەکەین کرانە سەر بۆرییەکانى نەوت لە سعودیەى برا
هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی سعودیە لە عێراقەوە کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا