حه ج و عومره: 15ـى ئەیلوول دوا وادەیە بۆ ئەو کەسانەى فۆڕمه كانیان هەڵەی تێدایه

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • حه ج و عومره بۆ هاونیشتمانیان: هەڵەکان چاک نەکەن مافی بەشداریكردنتان له تیروپشكی ناوی حاجیان نابێت
  • ڕۆژی چوارشەممە دوا وادە دەبێت بۆ ئەو کەسانەی فۆڕمەکانیان هەڵەی تێدایە.ئەمساڵ.
  • زیاتر لە 120 هەزار کەس فۆڕمیان بۆ بەجێهێنانی پرۆسەی حەج پڕکردووەتەوە و بڕیارە لەم مانگەدا تیروپشک بۆ ناوەکان بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 15ـی ئەیلوول، وەک دوا وادە بۆ ئەو کەسانە دیاری دەکات، فۆڕمەکانیان هەڵەی تێدایە و دەڵێت، هەڵەکان چاکنەکەن مافی بەشداریكردنیان لە تیروپشكی ناوی حاجیان نابێت.


ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بۆ هاونیشتمانیان

  • هەر کەسێک تاوەکو ئەو وادەیەی دیاری کراوە، فۆڕمەکەی چاک نەکات، مافی بەشداریکردنی لە تیروپشکی ناوی حاجیان نابێت.
  • 1600 کەس بە هەڵە فۆڕمی حەجیان پڕکردووەتەوە و پێویستە هەموو ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە دووبارە پشکنین بۆ دروستی فۆڕمەکانیان بکەن.
  • ئەوانەی پشکنین بۆ فۆڕمەکانیان دەکرێت و هیچ هەڵەیەکیان نییە بە کورتە نامە ئاگاداردەکرێنەوە کە فۆڕمەکانیان ئامادەیە بۆ تیروپشک.
  • ئەمساڵ زیاتر لە 120 هەزار کەس فۆڕمیان بۆ بەجێهێنانی پرۆسەی حەج پڕکردووەتەوە و بڕیارە لەم مانگەدا تیروپشک بۆ ناوەکان بکرێت.


حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هەموو ئەو هاونیشتمانیانە دەکاتەوە کە نامەیان لە ڕێگەی سیستمی ناو تۆمارکردن بۆ حەج بۆ چووە، بە مەبەستی ڕاستکردنەوەی زانیارییەکانیان ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست پڕ نەکردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە دوا وادە دەبێت.


دەشڵێت، هەر کەسێک تاوەکو ئەو وادەیەی دیاری کراوە، فۆڕمەکەی چاک نەکات، مافی بەشداریکردنی لە تیروپشکی ناوی حاجیان نابێت.

1600 کەس فۆڕمی حەجیان بە هەڵە پڕکردووەتەوە


بەگوێرەی ئاماری حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان، 1600 کەس بە هەڵە فۆڕمی حەجیان پڕکردووەتەوە و پێویستە هەموو ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە دووبارە پشکنین بۆ دروستی فۆڕمەکانیان بکەن.


ڕۆژی 21ـی ئابی 2026، کەناڵ8 بڵاویکردەوە، ئەوانەی پشکنین بۆ فۆڕمەکانیان دەکرێت و هیچ هەڵەیەکیان نییە بە کورتە نامە ئاگاداردەکرێنەوە کە فۆڕمەکانیان ئامادەیە بۆ تیروپشک، بەڵام ئەوانەی هەڵەی تێدابێت پێویستە هەڵەکان ڕاست بکەنەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی فۆڕمیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج پڕکردووەتەوە


ئەمساڵ زیاتر لە 120 هەزار کەس فۆڕمیان بۆ بەجێهێنانی پرۆسەی حەج پڕکردووەتەوە و بڕیارە لەم مانگەدا تیروپشک بۆ ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان بۆ هەردوو وەرزی حەجی 2027 و 2028 ئەنجام بدرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە: 1600کەس بە هەڵە فۆڕمى حەجیان پڕکردووەتەوە

حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان: سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک بۆ ناوى حاجییان دەکرێت

حەج و عومرە: ناوى ئەو کەسانە ڕەتناکرێتەوە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە

حەج و عومرە: ناوی جێگرەوەکانی 2026 وەک دەرچووی حەجی 2027 ئەژمار دەکرێن



جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا