عێراق و فەڕەنسا ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ماکرۆن ستایشی ڕۆڵی زەیدی دەکات بۆ کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت
- زەیدی: بەرپرسیارانی هێرشی سەر هێزەکانی فەڕەنسا دەدەینە دادگا
ئیمانوێل ماکرۆن، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا و ئەو هەنگاوە بە پایەیەکی سەرەکی بۆ بەهێزترکردنی دەسەڵاتی یاسا و سەروەریی دەوڵەت دادەنێت.
لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا بەغداد و پارس جەخت لە فرەجۆرکردنی هەناردەی نەوت دەکەنەوە
- جەخت لە بەهێزترکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هەناردەی نەوت دەکەنەوە، بەجۆرێک گرەنتیی ئاسایشی وزەی هەرێمایەتی و سەقامگیریی تۆڕی گواستنەوەی وزە بکات.
- زەیدی و ماکرۆن پابەندبوونی خۆیان بە ئاسایشی دەریاوانی وەک بنەمایەکی سەرەکیی پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی کردووەتەوە.
- عێراق و فەڕەنسا پابەندبوونی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و پاریس دووپاتکردووەتەوە.
- عێراق و فەڕەنسا ڕێککەوتوون لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی سەربازی و پەرەپێدان بە توانای هێزە عێراقییەکان و پاراستنی ئاسایشی سنوور و پشتیوانیکردنی سەروەریی عێراقن لە دوای کشانەوەی هاوپەیمانان.
- زەیدی بەڵێنی بە ماکرۆن داوە، حکومەتەکەی بەردەوام بێت لە لێکۆڵینەوەکان و دادگاییکردنی بەرپرسانی هێرشی سەر هێزەکانی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان لە 11ـی ئازاری ڕابردوو.
- عێراق و فەڕەنسا ڕێککەوتوون لەسەر پەیڕەوکردنی نەخشەڕێگەیەکی ستراتیجی بۆ ئەو چەکانەی بڕیارە لە داهاتوودا هێزە عێراقییەکان بیکڕن لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان.
عێراق و فەڕەنسا لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا، جەخت لە بەهێزترکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هەناردەی نەوت دەکەن، بەجۆرێک گرەنتیی ئاسایشی وزەی هەرێمایەتی و سەقامگیریی تۆڕی گواستنەوەی وزە بکات، بەستنەوەی عێراقیش بە ئەورووپا و فەڕەنساوە بە گرنگ ناودەبەن.
پابەندبوون بە ئاسایشی دەریاوانی
زەیدی و ماکرۆن پابەندبوونی خۆیان بە ئاسایشی دەریاوانی وەک بنەمایەکی سەرەکیی پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی کردووەتەوە، لەگەڵ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ئازادیی دەریاوانی لە گەرووی هوورمز.
بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و پاریس
عێراق و فەڕەنسا پابەندبوونی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و پاریس دووپاتکردووەتەوە، بەجۆرێک خزمەت بە گەلانی هەردوو وڵات بکات، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیجییەی ساڵی 2023 واژۆکراوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا عێراق واژۆی بکات.
هەماهەنگی سەربازی و پەرەپێدانی توانای هێزە عێراقییەکان
عێراق و فەڕەنسا ڕێککەوتوون هەماهەنگیی سەربازیی نێوانیان بەهێزتر بکەن، لەنێویاندا پەرەپێدان بە توانای هێزە عێراقییەکان و پاراستنی ئاسایشی سنوور و پشتیوانیکردنی سەروەریی عێراق، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
بەڵێنی بەغداد بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرەشەکەی سەر هێزەکانی فەڕەنسا
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکە، زەیدی بەڵێنی بە ماکرۆن داوە، حکومەتەکەی بەردەوام بێت لە لێکۆڵینەوەکان و دادگاییکردنی بەرپرسانی هێرشی سەر هێزەکانی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان لە 11ـی ئازاری ڕابردوو، کە بووە هۆکاری کوژرانی ئەفسەرێکی فەڕەنسی و برینداربوونی پێنج سەربازی دیکەی ئەو وڵاتە.
عێراق و فەڕەنسا ڕێککەوتوون لەسەر پەیڕەوکردنی نەخشەڕێگەیەکی ستراتیجی بۆ ئەو چەکانەی بڕیارە لە داهاتوودا هێزە عێراقییەکان بیکڕن لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان، هەروەها پێشوازییان لەو لێکگەیشتنە کردووە، کە وەزارەتی بەرگریی عیراق و کۆمپانیای HARMATTAN AIـی فەڕەنسی سەبارەت بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خودکار واژۆیان کردووە.
پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان
عێراق و فەڕەنسا جەختیان لە ئامانجی هاوبەشی بەغداد و فەڕەنسا بۆ بەردەوامبوونی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، لەگەڵ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتەکەی زەیدی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە پایەیەکی سەرەکیی ڕاکێشانی وەبەرهێنانە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بە ئامادەبوونى زەیدى و ماکرۆن عێراق و فەڕەنسا شەش گرێبەستیان واژۆکرد
عەلى زەیدى بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوت
زەیدی: لەگەڵ پاریس و بەرلین دەرگای نوێی وەبەرهێنان دەکەینەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا