بەرهەمى نەوتى هەرێمى کوردستان گەیشتووەتە نزیکەى 230 هەزار بەرمیل
پووختەی هەواڵەکە:
- هەناردەى کیڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان 178 هەزار بەرمیلى ڕۆژانەیە
- لەو بڕە 178 هەزار بەرمیل لەڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بۆ بەندەرى جەیهان دەڕوات.
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان نزیکەى 230 هەزار بەرمیلە و لەو بڕە 178 هەزار بەرمیل لەڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بۆ بەندەرى جەیهان دەڕوات.بەرهەمهێنانى نەوتى کەرکوک لەو 328 هەزار بەرمیلە، 140 هەزار بەرمیل دەڕوات بۆ پاڵاوگەى بێجى و 90 هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەى کارو 40 هەزار بەرمیل بۆ قەیوان دەروات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەر بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە کەناڵ8
- لە کۆى بەرهەمهێنانى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بڕى 50 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە بۆ پێداویستییەکانى ناوخۆى سووتەمەنى گلدەدەرێتەوە.
- لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوکەوە کە رۆژانە نزیکەى 328 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت.
- بڕى 50 هەزار بەرمیل نەوتى خاو لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان دەنێردرێت و بە کۆى گشتى لە ڕۆژێکدا 228 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.
- بڕیارە هەناردەى نەوت لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بگەیەنرێتە 750 هەزار بەرمیل، بەشێوەیەک لە عێراقەوە 550 هەزار بەرمیل نەوت و لە هەرێمى کوردستانیشەوە 200 هەزار بەرمیل.
بڕی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
زانیارییەکان لە کۆمپانیاى نەوتى باکوور بە کەناڵ8 گەیشتووە، کە بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ نزیکەى 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووەو 178 هەزار بەرمیل لەو نەوتە لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستان دەگاتە بەندەرى جەیهان.
کۆی بەرهەمهێنان بۆ پێداویستی ناوخۆ
هەروەها، لە کۆى بەرهەمهێنانى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بڕى 50 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە بۆ پێداویستییەکانى ناوخۆى سووتەمەنى گلدەدەرێتەوە.
لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوکەوە کە رۆژانە نزیکەى 328 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت، بڕى 50 هەزار بەرمیل نەوتى خاو لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان دەنێردرێت و بە کۆى گشتى لە ڕۆژێکدا 228 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.
بڕی بەرهەمی نەوتی کەرکووک
بەرهەمهێنانى نەوتى کەرکوک لەو 328 هەزار بەرمیلە، 140 هەزار بەرمیل دەڕوات بۆ پاڵاوگەى بێجى و 90 هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەى کارو 40 هەزار بەرمیل بۆ قەیوان دەروات.
پلان بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتى نەوتى عێراق پلانى داناوە بۆ زیادکردنى هەناردەى نەوت لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە، ئەوەش لە کێڵگە نەوتییەکانى بەسرەوە بڕیارە بەتانکەر نەوتى خاو ڕەوانەى کەرکووک بکرێت لە کۆگاکانى کەى وەن دابنرێت پاش ئەوە هەناردە بکرێت، بەڵام بڕیارەکە نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بڕیارە هەناردەى نەوت لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بگەیەنرێتە 750 هەزار بەرمیل نەوت، بەشێوەیەک لە عێراقەوە 550 هەزار بەرمیل نەوت و لە هەرێمى کوردستانیشەوە 200 هەزار بەرمیل.
جەنگی ئێران هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی راگرت
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆى جەنگى ئێران کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بەرهەمهێنانى نەوتیان لە سەرەتاى مانگى ئازار ڕاگرتبووە و بەشێکى زۆریان لە کۆتایی مانگى حوزەیران و سەرەتاى مانگى تەمموز دەستیان بە بەرهەمهێنانى نەوتى خاو کردووەتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتە 220 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە بۆ 200 هەزار بەرمیل
هەناردەى نەوت لە ڕێگەی هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە 120 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا