باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئەمریکا دەستبەکاربوو
پووختەی هەواڵەکە:
- کریکۆر دێر هاگۆبیان، وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئەمریکا دەستبەکاربووە.
- نامەی دەستبەکاربوونی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، کریکۆر دێر هاگۆبیان، وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئەمریکا دەستبەکاربووە و نامەی دەستبەکاربوونی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە.
پێشکەشکردنی نامەی دەستبەکاربوونی بە ترەمپ لە کۆشکی سپی
- کریکۆر دێر هاگۆبیان لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا لە کۆشکی سپی، نامەی دەستبەکاربوونی پێشکەش بە ترەمپ کردووە.
- باڵیۆزەکەی عێراق لە ئەمریکا، کریستیانی ئەرمەنییە، دوای چەندین دەیە یەکەم کریستیانە پۆستی باڵیۆزی عێراق لە واشنتن وەردەگرێت.
- کریکۆر هاگۆبیان تەمەنی 49 ساڵە، ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی دەنفەر لە ئەمریکا بەدەستهێناوە.
کریکۆر دێر هاگۆبیان، سێشەممەی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا لە کۆشکی سپی، نامەی دەستبەکاربوونی پێشکەش بە ترەمپ کردووە، وەک باڵیۆزێکی ڕێگەپێدراوی عێراق لە ئەمریکا.
کارکردن بۆ بونیاتنانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسلەوە دەکات، ئەرکی باڵیۆزە نوێیەکەیان، بەداواچوونە بۆ دەرئەنجامی سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەمریکا و کارکردن بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن لە سەردەمێکی نوێ و پەرەپێدان بە پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوانیان.
باڵیۆزە نوێیەکەی عێراق کریستیانی ئەرمەنییە
باڵیۆزەکەی عێراق لە ئەمریکا، کریستیانی ئەرمەنییە، دوای چەندین دەیە یەکەم کریستیانە پۆستی باڵیۆزی عێراق لە واشنتن وەردەگرێت.
بڕوانامە و پلەی زانستی باڵیۆزی نوێی عێراق لە واشنتن
کریکۆر هاگۆبیان تەمەنی 49 ساڵە، ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی دەنفەر لە ئەمریکا بەدەستهێناوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
تریلیۆنێک دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە؛ وردەکاریی هاوبەشییە ستراتیژییەکەی عێراق و ئەمریکا
لە تانکەوە بۆ کۆمپانیا؛ عێراق و ئەمریکا قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند
عێراق و ئەمریکا پەرەپێدانی هاوبەشی کەرتی نەوت و گاز و وزە تاوتوێ دەکەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا