شەڕو پێکدادانى نێوان هێزەکانى حکومەت و حوسییەکان لە یەمەن بەردەوامە
پووختەی هەواڵەکە:
- لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 48 چەکدارى حکومەت و حووسییەکانى یەمەن کوژراون.
- توندترین پێکدادانەکان لە هەردوو پارێزگای لەحج و تەعزی باشووری یەمەن بوون.
شەڕو پێکادادانى نێوان هێزەکانى حکومەتى یەمەن و حووسییەکان بەردەوامە، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 48 کەس لە هەردوولا کوژراون.
سەرچاوە سەربازییەکان هەردوولا ئاماژە بە پێکدادانی سەخت دەکەن
- هێزەکانی حکوومەتی یەمەن درۆنێکی حووسییەکانیان خستووەتە خوارەوە و بە فڕۆکەش پێکەکانیان لە پارێزگای مەئرەب بۆردومانکردووە.
- کۆمسیۆنى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕایگەیاند، لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەکدا سێ هەزار ئاوارەى یەمەن گەیشتوونەتە وڵاتى جیبۆتى.
- لە مانگى ئابى ڕابردووەوە 18 هەزار خێزانى دیکە لە یەمەن ئاوارەبوون، کۆى ئاوارەکانیش گەیشتووەتە 122 هەزار خێزان.
سەرچاوە سەربازییە حکومییەکان و سەرچاوەکانى سەر بە حووسییەکان ڕایانگەیاندووە، لە پێکدادانەکانى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا لە نێوان هێزەکانى حکومەت و حوسییەکان لە هەردوو پارێزگاى (لەحج و تەعز) لە باشوورى یەمەن 17 چەکدارى سەر بە حکومەت و 31 چەکدارى سەر بە حووسییەکان کوژراون.
پێکدادانەکان لە پارێزگاکانی جەوف و مەئرەب بەردەوامە
هەروەها هێزەکانى حکومەتى یەمەن ڕایانگەیاندووە، درۆنێکى حووسییەکانیان لە پارێزگاى جەوف خستووەتەخوارەوە و بە فڕۆکەش پێگەى حووسییەکانى لە باشوورى پارێزگاى مەئرەب بۆردوومانکردووە.
ئاوارەبوونی زیاتری هاوڵاتیانی یەمەن بۆ وڵاتی جیبۆتی
لەلایەکى دیکەشەوە، کۆمسیۆنى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕایگەیاند، لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەکدا سێ هەزار ئاوارەى یەمەن گەیشتوونەتە وڵاتى جیبۆتى.
سەرژمێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ژمارەی ئاوارەکان
ستیڤان دووجاریک گوتەبێژى سکرتێرى گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەى بەوەکرد، لە مانگى ئابى ڕابردووەوە 18 هەزار خێزانى دیکە لە یەمەن ئاوارەبوون، کۆى ئاوارەکانیش گەیشتووەتە 122 هەزار خێزان، هاوکات ژمارەى ئەو کەسانەى لە دەرئەنجامى شەڕو پێکدادانەکان، پێویستییان بە هاوکارییە بەرزبووەتەوە بۆ دوو ملیۆن کەس.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ڕۆیتەرز: ئەمریکا و حوسییەکان لە عوممان کۆبوونەتەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان: زیاتر لە دوو هەزار کەس لە یەمەنەوە چوونەتە جیبۆتی
ڕاپۆرتێک: حوسییەکان ژیریی دەستکردیان بۆ هەڵدان و ڕێنوێنیکردنی مووشەک بەکارهێناوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا