ڕۆیتەرز: ئەمریکا و حوسییەکان لە عوممان کۆبوونەتەوە

یەسنا ئومێد 38 خولەک پێش ئێستا
ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ڕۆیتەرز: کۆبوونەوەکە لە مەسقەت بە نێوەندگیریی عوممان بەڕێوەچووە.
  • کۆبوونەوەکە بە نهێنی بووە و لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەسقەت ئەنجامدراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، بەرپرسانی ئەمریکا لە عوممان لەگەڵ نوێنەری حوسییەکان، کۆبوونەتەوە.


کۆبوونەوەی نهێنی نێوان ئەمریکا و حووسییەکان لە عەممان

  • کۆبوونەوە نهێنییەکەی نێوان ئەمریکا و حووسییەکان بە نێوەندگیریی حکومەتی عوممان بووە.
  • ئیدارەى ترەمپ لە ئازاری 2025ـەوە گرووپی حوسییەکانیان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.
  • لە کۆتاییدا واشنتن چەند جارێک دانوستانیان لەگەڵ ئەو گرووپە کردووە.، سەرباری ئەوەی هاوکاریکردنی گرووپەکەی بە تاوان ناساندووە.
  •  سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرایکرد، حوسییەکان پەیوەندییان لەگەڵدا کردوون و داوایان لە ئەمریکا کردووە، خۆیان لە جەنگی یەمەن بە دووربگرن.
  • ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، حووسییەکان ڕایانگەیاندووە هیچ نیازیان نییە هێرش بکەنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان و پابەندن بە ئاگربەستی ساڵی 2025.
  • لەنێو شاندی حوسییەکان دوو بەرپرسى باڵای تێدا بووە بە ناوەکانی، محەممەد عەبدولسەلام و عەبدولمەلیک ئوجەیری، کە سزای ئەمریکایان لەسەر بووە.

کۆبوونەکەوە بە نهێنی و لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەسقەت بووە


ڕۆیتەرز نووسیویەتی، کۆبوونەوەکە بە نهێنی بووە و لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەسقەت ئەنجامدراوە، ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ ڕۆیتەرز کردووە ئاشكرایانکردووە، کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیریی حکومەتی عوممان بووە.


ناساندنی گرووپی حوسییەکان وەک تیرۆیست لە لایەن ئەمریکاوە


ئیدارەى ترەمپ لە ئازاری 2025ـەوە گرووپی حوسییەکانیان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە، هەر هاریکارییەکیشیان بۆ گرووپەکە بە تاوان ناساندووە، بەڵام لە کۆتاییدا واشنتن چەند جارێک دانوستانیان لەگەڵ ئەو گرووپە کردووە.


داوای حووسییەکان لە ئەمریکا


ڕۆژی شەممەش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرایکرد، حوسییەکان پەیوەندییان لەگەڵدا کردوون و داوایان لە ئەمریکا کردووە، خۆیان لە جەنگی یەمەن بە دووربگرن، جەی دی ڤانسی، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، ئەمریکا لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدا بووە لەگەڵ حوسییەکان.


دەربڕینی نیازپاکی لە لایەن حووسییەکانەوە بۆ ئەمریکا


بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ ڕۆیتەرز کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامدرا، حوسییەکان بە بەرپرسانی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە، ئەوان هیچ نیازێکیان نییە هێرش بکەنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان و پابەندی ئەو ئاگربەستەشن لە ساڵی 2025 لەگەڵ ئەمریکا کردوویانە.

هێرشەکان تەنیا بۆسەر کەشتییە سعودییەکان دەبێت


یەکێک لە سەرچاوەکان لە یەمەنەوە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حوسییەکان گوتوویانە، هێرش ناکەنە سەر هیچ کەشتییەکی ئیسرائیلی یاخود بازرگانی، تەنیا ئەوانە نەبێت لە سعودیەوە هاتوون.

سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەمریکا لەلایەن کارمەندانی باڵیۆزخانەکە نوێنەرایەتی کراون.

دەشڵێن، لەنێو شاندی حوسییەکان دوو بەرپرسى باڵای تێدا بووە بە ناوەکانی، محەممەد عەبدولسەلام و عەبدولمەلیک ئوجەیری، کە سزای ئەمریکایان لەسەر بووە.

ئەمریکا ئەم هەواڵەی پشتڕاستنەکردووەتەوە


تاوەکو ئێستا ئەمریکا بە فەرمی ئەم هەواڵ و دەنگۆیانەیان پشتڕاستنەکردووەتەوە، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا دەڵێت، پاراستنی هاتوچۆی بازرگانی لە دەریای سوور و ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بلومبێرگ: سعودییە داوای هاوکاریی سەربازی لە بەریتانیا دەکات

ترەمپ داوایەکى شازادەى سعودیە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ڕەتدەکاتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان: زیاتر لە دوو هەزار کەس لە یەمەنەوە چوونەتە جیبۆتی  

ڕاپۆرتێک: حوسییەکان ژیریی دەستکردیان بۆ هەڵدان و ڕێنوێنیکردنی مووشەک بەکارهێناوە

حوسییەکان لە بزووتنەوەیەکی مەزهەبییەوە بۆ دەسەڵاتداری سەرەکیی یەمەن

حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردنى دوورگەیەکى گەرووى بابولمەندەبیان ڕاگەیاند

یەسنا ئومێد

38 خولەک پێش ئێستا