عەلى زەیدى لەگەڵ چەند منداڵێکى توشبووى شەکرە کۆبووەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- عەلى زەیدى بڕیاریدا پارەى پێویست بۆ چارەسەرکردنیان تەرخان بکرێت
- عەلی زەیدی :چاودێریکردنى منداڵانى توشبووى شەکرە و هاوکاریکردنیان بەرپرسیارێتییەکى حکومى و مرۆییە.
- گرەنتیکردنى چارەسەریى و ئەو ئامێر و پێداویستییە پزیشکییانەى کە منداڵانى توشبووى شەکرە پێویستییانە.
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵى توشبووى شەکرە کۆبووەوە و وەزارەتى دارایى ڕاسپارد پارەى پێویست بۆ چارەسەرکردنى منداڵانى توشبوو بە نەخۆشى شەکرە تەرخان بکات.
پێشوازیکردن ئەندامانی کۆمەڵەی چاودێریکردنی منداڵانانی تووشبووی شەکرە
- جەختکردنەوە لەسەر گرنگیدانى حکومەت بە دابینکردنى باشترین ڕێگە بۆ چاودێریکردنى تەندروستى و چارەسەرکردنى منداڵانى توشبووى شەکرە.
- دابینکردنی چارەسەر و ژینگەی لەبارە بە ئامانجی ئەوەی ئەو منداڵانە بتوانن بەشێوەیەکى ئاسایى بەردەوام بن لە ژیان و خوێندن و چالاکییەکانیان.
- سەرۆکوەزیران وەزارەتى دارایى ڕاسپارد پارەى پێویست بۆ وەزارەتى تەندروستى تەرخان بکات.
نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشوازیی کرد لە کۆمەڵێک منداڵى توشبوو بە نەخۆشى شەکرە و ئەندامانى کۆمەڵەى چاودێریکردنى منداڵانى توشبووى شەکرە.
هاریکاریکردنی ئەو کەسانە بەپرسیارێتییەکی حکومی و مرۆییە
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە چاودێریکردنى منداڵانى توشبووى شەکرە و هاوکاریکردنیان بەرپرسیارێتییەکى حکومى و مرۆییە.
دابینکردنی باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنیان
جەختیشى لەسەر گرنگیدانى حکومەت کردەوە بە دابینکردنى باشترین ڕێگە بۆ چاودێریکردنى تەندروستى و چارەسەرکردنى منداڵانى توشبووى شەکرە بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى ئاسایى بەردەوام بن لە ژیان و خوێندن و چالاکییەکانیان.
ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکوەزیران وەزارەتى دارایى ڕاسپارد پارەى پێویست بۆ وەزارەتى تەندروستى تەرخان بکات بۆ گرەنتیکردنى چارەسەریى و ئەو ئامێر و پێداویستییە پزیشکییانەى کە منداڵانى توشبووى شەکرە پێویستییانە.
سەرۆکوەزیران بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە حکومەت بە پەرۆشەوە لە دابینکردنى پێداویستییە پزیشکییەکانیان دەڕوانێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پەیوەندیی نێوان شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ
نەخۆشیی شەکرە و وشکبوونەوەی جەستە لە هاویندا
چۆن مەترسیی گۆڕانی حاڵەتی پێش شەکرە بۆ نەخۆشیی شەکرە کەم بکرێتەوە؟
56 خولەک پێش ئێستا