پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگەی قیستی مانگانەوە قەرزی پێشووی وەردەگرێتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- پڕۆژەی ڕووناکی: پێویستە قەرزەکە لەگەڵ پسوڵەى مانگانەدا بدرێتەوە
- پڕۆژەی ڕووناکی: کەمترین بڕى قیستى مانگانە 20 هەزار دینارە.
پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگەی قیستی مانگانەوە، قەرزی پێش پڕۆژەى ڕووناکى لە هاوبەشانى وەردەگرێتەوە.
چۆنێتی دانەوەی قەرزی کۆنی کارەبا لە پرۆژەی ڕووناکی
- قیستەکە بەجۆرێکە، پێویستە لەگەڵ پسوولەی مانگانەی پڕۆژەى ڕووناکی، لە ماوەی 50 ڕۆژدا بدرێنەوە.
- بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ، پێویستە تاوەکو 24 مانگ قەرزەکە بدەنەوە و کەمترین بڕی قیستی مانگانەش بە 20 هەزار دینار دیاریکراوە.
- هاوبەشانی بازرگانیی بچووک دەبێت لە ماوەی 12 مانگ قەرزەکە بدەنەوە و قیستی مانگانەیان 20 هەزار دینار دەبێت.
- هەروها هاوبەشانی بازرگانیی گەورە و پیشەسازیی گەورە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان، شەش مانگ زیاتر نییە، قیستی مانگانەشیان نابێت لە 200 هەزار دینار کەمتربێت.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکەى پڕۆژەى ڕووناکى، قیستەکە بەجۆرێکە، پێویستە لەگەڵ پسوولەی مانگانەی پڕۆژەى ڕووناکی، لە ماوەی 50 ڕۆژدا بدرێنەوە.
چۆنێتی دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ماڵان
دەشڵێت، هەموو ئەو هاوبەشانەی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە، بەدیاریکراوی بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ، پێویستە تاوەکو 24 مانگ قەرزەکە بدەنەوە و کەمترین بڕی قیستی مانگانەش بە 20 هەزار دینار دیاریکراوە.
دانەوەی قەرزی هاوبەشانی بازرگانی بچوگ و گەورە و پیشەسازی
پڕۆژەى ڕووناکى باسی لەوەشکردووە، هاوبەشانی بازرگانیی بچووک دەبێت لە ماوەی 12 مانگ قەرزەکە بدەنەوە و قیستی مانگانەیان 20 هەزار دینار دەبێت و هەروها هاوبەشانی بازرگانیی گەورە و پیشەسازیی گەورە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان، شەش مانگ زیاتر نییە، قیستی مانگانەشیان نابێت لە 200 هەزار دینار کەمتربێت، یەکەم قیست دەخرێتەسەر پسووڵەی مانگی 9 کە لە مانگی 10 دەردەچێت.
ژمارەی ئەو هاوبەشانەی قەرزی کۆنیان داوەتەوە لە داشکاندنەکەدا
نزیکەی 800,000 هاوبەش قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەچوارچێوەی داشکاندنە ناوازەکەی تاوەکو 50%ـی نێوان 3ـی مانگی 8 تاوەکو 10ـی مانگی 9 دایەوە.
بڕی لێخۆشبوونی پرۆژەی ڕووناکی
تاوەکو ئێستا لە پڕۆژەی ڕووناکیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی بۆ بڕی 360 ملیار دینار کردووە، کە 300 ملیاری بۆ لێخۆشبوونی سەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بووە، کە تیایدا 800،000 هاوبەشی کارەبا سوودمەندبوون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەنجوومەنی وەزیران: داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کارەبا و 20% بۆ سزاکانی هاتوچۆ کرا
مەرجێکی نوێ بۆ داشکاندنی نیوەی قەرزی کارەبا؛ دەبێت پارەکە بە یەکجار بدەیتەوە
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
هاوبەشانی کارەبا مانگێکیان لەبەردەمدایە بۆ سوودمەندبوون لەداشکاندنی قەرزی کارەبا
40 خولەک پێش ئێستا