ئەردۆغان: لە چوارچێوەى وزەدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق فراوانتر دەکەین

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەکاتی پێشکەشکرنی گوتاری وڵاتەکەی، فۆتۆ: AFP
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەکاتی پێشکەشکرنی گوتاری وڵاتەکەی، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەردۆغان: پێویستە ئاوەدانکردنەوەی غەززە بە زووترین کات دەستپێبکات
  • ئەردۆغان: پێویستە دەوڵەتى سەربەخۆى فەڵەستین دابمەزرێت
  • ئەردۆغان: پشتیوانیی عێراق و سووریا دەکەین
  • ئەردۆغان: پێویستە هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووى هوورمز ئاسایی بکرێتەوە
  • ئەردۆغان هیوای خواست کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، لە گوتارەکەیدا لە لووتکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، تیشکی خستەسەر بارودۆخی کەرتی غەززە و جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە کەشی ململانێ و جەنگ لە ناوچەی کەنداو.، جەختیشکردەوە لە چوارچێوەى وزەدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق فراوانتر دەکەن.



ناوەرۆکی گوتارەکەی ئەردۆغان لە نەتەوە یەکگرتووەکان

  • دەربڕینی پاڵپشتی بۆ سووریا و عێراق بەڵێنی فراوانترکردنی پەیوەندییەکان لە بواری وزە.
  • دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە ئامادەنەبوونی مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، کە بەهۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری ڤیزاکەی، نەیتوانی گەشت بۆ ئەمریکا بکات.
  • تورکیا پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو واژۆ کرا، پێویستە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بەزووترین کات دەستپێبکات.
  • هیوا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین و داواکردنی فشاری زیاتر بخەنە سەر ئیسرائیل. لە لایەن ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.



لە دەستپێکی گوتارەکەیدا سەرۆکی تورکیا، نیگەرانیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئامادەنەبوونی مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، کە بەهۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری ڤیزاکەی، نەیتوانی گەشت بۆ ئەمریکا بکات.


 دووپاتکردنەوەی پابەندی تورکیا بە ئاگربەستی غەززە


لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان دووپاتی کردەوە، تورکیا پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو واژۆ کرا، هەروەها ڕایگەیاند، پێویستە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بەزووترین کات دەستپێبکات.

ئەردۆغان هیوای بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین خواست و گوتی:"هەر هەوڵێک بۆ خنکاندنی دەوڵەتی فەڵەستین شکست دەهێنێت" و داوای لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد فشاری زیاتر بخەنە سەر ئیسرائیل.


سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین


سەرۆکی تورکیا سەرکۆنەی ئەو توندوتیژییەی کرد کە لە کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین، لەلایەن نیشتەجێبووە ئیسرائیلییەکانەوە بەرامبەر فەڵەستیینییەکان دەکرێت.

هاوکات سەرۆکی تورکیا، پاڵپشتیی خۆی بۆ سووریا و عێراق دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەى وزەدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق فراوانتر دەکەن.


 ستایشی ڕێککەوتنی مەککە


لەبارەی ڕێککەوتنی مەککەوە ئەردۆغان گوتی، ئەو هاوپەیمانییە هاوبەشەی لەگەڵ پاکستان و سعودیە دامەزراوە، پەیوەندیی نێوانیان بەهێزتر دەکات و ئامانجییەتی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە لەناو خودی ناوچەکەوە بدۆزێتەوە.


 کۆتاییهێنان بە کەشی ململانێ و جەنگ لە ناوچەی کەنداو


هەروەها سەرۆکی ،تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کەشی ململانێ و جەنگ لە ناوچەی کەنداو و گوتیشی پێویستە هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووى هوورمز ئاسایی بکرێتەوە.

ئەردۆغان هیوای خواست جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، بە پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

گۆتیرێس: دەسەڵاتی سەربازیی بەتەنیا ناتوانێت گرەنتی ئاسایش بکات

ترەمپ: دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول ئەگەر هەیە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت

ئەمڕۆ دیبەیتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداریی 130 سەرکردەی جیهان دەستیپێدەکات

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا