تەمەنى خانەنشینى بۆ کەسوکارى شەهیدان بۆ 65 ساڵ درێژکرایەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- حکومەتی هەرێمی کوردستان تەمەنی خانەنشینی بۆ کەسوکاری شەهیدان درێژکردەوە.
- هەموارەکە هەردوو توێژی فەرمانبەرانی کەسوکاری پلەیەک و پلەدووی شەهیدانی کوردی فەیلیش دەگرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەمەنى خانەنشینى بۆ کەسوکاری شەهیدان درێژکردەوە و مافی ئەوەیان پێدەدرێت تاوەکو تەمەنی 65 ساڵی لە ئەرکەکەیاندا لە کەرتى گشتی خزمەت بکەن.
وردەکاری هەمواری بڕگەی تایبەت بە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینی
- هەموارەکە کەسوکاری ئەو شەهیدانەش دەگرێتەوە کە بەگوێرەى یاسای دەزگای شەهیدانی فیدڕاڵی ژمارە (2)ـی ساڵی 2016ـی هەموارکراو تۆمارکراون.
- بۆ سوودمەندبوونی ئەو فەرمانبەرانە لەم بڕیارە نوێیە، پێشکەشکردنی بەڵگەی فەرمییە لە لایەن دەزگای ناوبراوەوە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی دۆسیەکانیان.
- بەگوێرەی گشتاندێک کە وەزارەتى دارایی بڵاویکردووەتەوە؛ تەمەنى خانەنشینى بەشێک لە توێژەکان لە 60 ساڵى بۆ 65 ساڵى بەرز کراوەتەوە
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕگەیەکی تایبەتی لە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینی هەموار کردووەتەوە، تیایدا هاتووە "مافی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ، جگە لە کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان، هەردوو توێژی فەرمانبەرانی کەسوکاری پلەیەک و پلەدووی شەهیدانی کوردی فەیلی، هەروەها کەسوکاری ئەو شەهیدانەش دەگرێتەوە کە بەگوێرەى یاسای دەزگای شەهیدانی فیدڕاڵی ژمارە (2)ـی ساڵی 2016ـی هەموارکراو تۆمارکراون".
مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەند بوون لە بڕیارەکە
مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەندبوونی ئەو فەرمانبەرانە لەم بڕیارە نوێیە، پێشکەشکردنی بەڵگەی فەرمییە لە لایەن دەزگای ناوبراوەوە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی دۆسیەکانیان.
گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
بەگوێرەی گشتاندێک کە وەزارەتى دارایی بڵاویکردووەتەوە؛ تەمەنى خانەنشینى بەشێک لە توێژەکان لە 60 ساڵى بۆ 65 ساڵى بەرز کراوەتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە جگە لەو توێژانە ئەوانەى بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ 60 ساڵى تەواو دەکەن دەبێت خانەنشین ببن.
ئەوە لە کاتێکدایە، تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە 63 ساڵەوە کەمکرایەوە بۆ 60 ساڵ تاوەکو هاوتای یاسای فیدڕاڵیی عێراق بێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
60 یان 63؟ بڕیاری نوێ لەبارەی تەمەنی خانەنشینی لە عێراق
یاسای خانەنشینیی سەربازی هەموار دەکرێتەوە؛ مەرجەکانی تەمەنی خانەنشینیی سەربازی لە عێراق دیاری دەکرێت
مازن غەریب: دۆخی دارایی عێراق ڕێگرە لە هەموارکردنی یاسای خانەنشینی
دەستەى گشتیى خانەنشینیى عێراق داواى زیادکردنى تەمەنى خزمەتى فەرمانبەران دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا