سبەى لە ئیدارەی ڕاپەڕین فێستیڤاڵی گەشتوکاڵ دەستپێدەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- ئامانجى فێستیڤاڵەکە ساغکردنەوەى بەرهەمى جووتیارانە.
- ماوەی فێستیڤاڵەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
- ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕێن لە سێ بەرهەمدا یەکەمی هەرێمی کوردستانە.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە ڕۆژانى 24 تاوەکو 26ـى ئەیلوول فێستیڤاڵی گەشتوکاڵ ڕێکدەخات.
لێدوانی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەی ڕاپەڕین لەسەر وردەکارییەکانی فێستیڤاڵەکە
- فێستیڤاڵەکە لە دەربەندى ڕانیە دەستپێدەکات و 150 کابینە و سەکۆ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران دابین کراون.
- ناوچەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هەنگوین، شیرەمەنی و گۆشتدا لە پلەی یەکەمدان.
- ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ ئامانجى سەرەکى فێستیڤاڵەکەیە.
- بەستنەوەی بەرهەمی جووتیاران بە ناوەندە گەشتیارییەکان وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردن تاقی دەکرێتەوە.
خالید ئەحمەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەى ڕاپەڕین، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، کاتژمێر 10:00ـى پێنجشەممە فێستیڤاڵەکە لە دەربەندى ڕانیە دەستپێدەکات و 150 کابینە و سەکۆ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران دابین کراون.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕێن لە سێ بەرهەمدا یەکەمی هەرێمی کوردستانە
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین باسى لەوەشکرد، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هەنگوین، شیرەمەنی و گۆشتدا لە پلەی یەکەمدان.
ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکە
ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ ئامانجى سەرەکى فێستیڤاڵەکەیە.
لە فێستیڤاڵی گەشتوکاڵدا، بەستنەوەی بەرهەمی جووتیاران بە ناوەندە گەشتیارییەکان وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردن تاقی دەکرێتەوە.
چەمکی "گەشتوکاڵ" کە پێشتر لەلایەن قوباد تاڵەبانی پێشنیاز کراوە ئەوەش لەسەر بنەمای تێکەڵکردنی تواناکانی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار.
ژمارەی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین
سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین خاوەنی 120 شوێنی گەشتیارییە و ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ڕووی تێدەکەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئیدارەی ڕاپەڕین ئامادەکاری بۆ سازکردنی فێستیڤاڵی گەشتوکاڵ دەکات
هەڵەبجە ئامادەکاریی بۆ 12ـەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز دەکات
هەرێمی کوردستان لە پێنج بەرهەمی سەرەکی گەیشتە خۆبژێوی
گەشتوگوزارى ڕاپەڕین: کێشەى کەمیى شوێنى مانەوەى گەشتیاران چارەسەر دەکەین
42 خولەک پێش ئێستا