نەخۆشخانەى شار لە سلێمانی بەشدارى لووتەکەى جەڵتەى مێشک دەکات لە کۆریای باشوور
پووختەى هەواڵەکە
- تیمێکى نەخۆشخانەى شار لەلایەن کۆریاى باشوور بانگهێشتکراون بۆ وڵاتەکەیان.
- بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شار لە سلێمانی، بەشدارى لووتەکەى فریاکەوتنى جەڵتەى مێشک دەکات لە کۆریای باشوور.
تیمەکەى نەخۆشخانەی فێرکاریی شار لە سلێمانی، لەسەر بانگهێشتى فەرمى کۆریاى باشوور، بەشدارى لووتەکەى فریاکەوتنى جەڵتەى مێشک دەکەن ئەوەش بەهۆى ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەى سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شار بەدەستیهێناوە.
لووتکەى فریاکەوتنى جەڵتەى مێشک
- لووتکەکە ڕۆژى 22ـى تشرینى یەکەمى 2026 دەستپێ دەکات.
- تەنیا ڕێگە بەو نەخۆشخانانە دەدرێت لە بوارەکەدا پێشکەوتنى بەرچاویان بەدەستهێناوە، کە تیایدا کاروچالاکییەکانى نەخۆشخانەکە نمایش دەکرێت و خەڵاتى ڕێزلێنانى پێدەبەخشرێت.
- پێشتریش، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شار لە سلێمانی، بڕوانامەی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی لەلایەن ڕێکخراوێکی جیهانیی جەڵتەی مێشک پێبەخشرا.
- تیمە پسپۆڕەکانی ڕێکخراوەکە چەندین جار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە، وردبینی و هەڵسەنگاندنێکی مەیدانیی وردیان بۆ سەرجەم بەش و توانستە پزیشکییەکانی سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوای چەندین هەڵسەنگاندن نەخۆشخانەی شار وەک سەنتەرێکی سەرەکیی تایبەتمەند بەکوالێتیی جیهانی ناسێنرا، ماوەی دانپێدانانە نێودەوڵەتییەکەی نەخۆشخانەی شار لە 21ـی ئابی 2026 تاوەکو 20ـی ئابی 2029 بەردەوام دەبێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شاری فێرکاری دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی وەرگرت
تەندروستیى سلێمانى: رۆژانە زیاتر لە هەزار نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەى شاریان کردووە
توێژینەوەیەک: خەمۆکی پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ گۆڕانی پێکهاتەی مێشك هەیە
زانکۆی ستانفۆرد: زانایان خانە بنەڕەتییەکانی مێشکی مرۆڤیان لە مشکدا گەشە پێکرد
2 کاتژمێر پێش ئێستا