عێراق 13 ملیۆن دۆلارى لە بانکەکانى فەڕەنساوە گەڕاندەوە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بڕێک لە یەدەگی دۆلار
بڕێک لە یەدەگی دۆلار

پووختەی هەواڵەکە:

  • 13 ملیۆن دۆلارەکە لە بانکەکانی فەرەنسادا بلۆککرابوو.
  • سەرجەم پارەکە گەڕێنراوەتەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.

سندووقى گەڕاندنەوەى پارەکانى عێراق ڕایگەیاند، بڕى 13 ملیۆن دۆلارى عێراق کە لە بانکەکانى فەڕەنسا بلۆککرابوو، گەڕێنرایەوە بۆ گەنجینەى گشتیی دەوڵەت.


چۆنێتی گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە و هەوڵەکانی سندووقی گەڕانەوەی پارەکانی عێراق

  • گەڕاندنەوەى پارەکە بەرهەمى بەدواداچوون و ڕێکارەکانى سندووقەکەیان بووە بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان.
  • دواى تەواوکردنى ڕێکارە پێویستەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ بانکى عەرەبیی سویسرى، پارە گەڕێنراوەکە خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی.
  • گەڕاندنەوەى ئەو بڕە پارەیە، دەبێتە هاندەرێکى زیاتر بۆ هەوڵەکانى شوێنکەوتنى سەروەت و سامانى عێراق لە دەرەوە و هێنانەوەى بۆ گەنجینەى دەوڵەت.


سندووقەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، گەڕاندنەوەى پارەکە بەرهەمى بەدواداچوون و ڕێکارەکانى سندووقەکەیان بووە بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان.

پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی



ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى تەواوکردنى ڕێکارە پێویستەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ بانکى عەرەبیی سویسرى، پارە گەڕێنراوەکە خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی.

گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە دەبێتە هاندەر بۆ گەڕانەوەی سامانی عێراق لە دەرەوە



محەممەد عەلى لامى، سەرۆکى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى، سندووقى گەڕاندنەوەى پارەکانى عێراق ڕایگەیاندووە، گەڕاندنەوەى ئەو بڕە پارەیە، دەبێتە هاندەرێکى زیاتر بۆ هەوڵەکانى شوێنکەوتنى سەروەت و سامانى عێراق لە دەرەوە و هێنانەوەى بۆ گەنجینەى دەوڵەت.

هەروەها سندووقى گەڕاندنەوەى پارەکانى عێراق لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باسى لەوەشکردووە، گەڕاندنەوەى پارەکە، ڕەنگدانەوەى کارایی بەدواداچوون و دیدارەکانى سەرۆکى سندووق و سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی فیدراڵییە لە پەراوێزى بەشداریکردنى لە چوارچێوەى شاندى یاوەرى سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ فەڕەنسا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

دەستپاکی عێراق: لە پرسی گەڕاندنەوەی پارە و تۆمەتبارانی هەڵاتوو سوپرایزی گەورە هەیە

954 دۆسیە بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق ئامادە کران

یەکێتیی ئەورووپا: پاڵپشتی هەوڵەکانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان دەکەین

عێراق لەسەر 4 ئاست پارە بەقاچاخبراوەکان دەگەڕێنێتەوە

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا