کوڕ و باوکێک لە حەوزێکی ئاودا لە سنووری سمیلان خنکا
پووختەی هەواڵەکە:
- کوڕ و باوکەکە لە حەوزێکی ئاودا خنکاون.
- ڕووداوەکە لە هاوینەواری بێولا لە سنووری ناحیەی سمیلان ڕوویداوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە هاوینەهەوارێکی شارەدێی سمیلانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کوڕ و باوکێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان.
وردەکاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە
- بەرگری شارستانی شۆران دەڵێت، کوڕ و باوکەکە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی کەندەسوورن لە شارەدێی بجیل و کۆچەرن و کاری ئاژەڵداری دەکەن.
- باوکەکە ناوی کاروان عەزیزە و تەمەنی 35 ساڵە، کوڕەکەشی ناوی ئەیوبە و تەمەنی 14 ساڵانە.
- شایەتحاڵێک دەڵێت، سەرەتا باوکەکە کەوتووەتە ئاوەکەوە، کوڕەکەشی لەپێناو ڕزگارکردنی باوکی، خۆی خستووەتە ئاوەکەوە و هەردووکیان پێکەوە خنکاون.
ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو کوڕ و باوکە لە هاوینەهەواری بێولا لە سنووری ناحیەی سمیلان کەوتوونەتە ناو حەوزەکەوە و خنکاون.
کوڕ و باوکە کاریان کاری ئاژەڵداری بووە لە سنوورەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕ و باوکەکە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی کەندەسوورن لە شارەدێی بجیل و کۆچەرن و کاری ئاژەڵداری دەکەن.
باوکەکە ناوی کاروان عەزیزە و تەمەنی 35 ساڵە، کوڕەکەشی ناوی ئەیوبە و تەمەنی 14 ساڵانە.
باوکەکە لە پێناو ڕزگارکردنی کوڕەکەی خۆی خستووەتە ئاوەکە
شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە پەیامنێری کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، سەرەتا باوکەکە کەوتووەتە ئاوەکەوە، کوڕەکەشی لەپێناو ڕزگارکردنی باوکی، خۆی خستووەتە ئاوەکەوە و هەردووکیان پێکەوە خنکاون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سێ هاوڵاتى عەرەب لە هەولێر و شێلادزێ خنکان
34 خولەک پێش ئێستا