هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی حیاجیان دەکرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی مامۆستایانی ئایینی ئەنجامدراوە.
- تیروپشکەکە بۆ ئەو مامۆستایانە بووە کە ڕێبەری حاجیان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی حاجییان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئەنجام دەدات.
لێدوانی گوتەبێژی جەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
- بڕیارە هەفتەی داهاتوو، پڕۆسەی تیروپشک بۆ ناوی حاجییان ئەنجامبدرێت.
- ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی مامۆستایانی ئایینی ئەنجامدراوە، کە ڕێبەری حاجییان دەکەن بۆ ئەنجامدانی فەرێزەی حەج.
- ژمارەی مامۆستایانی ئایینی کە وەک ڕێبەری حاجییانن 33 مامۆستان بۆ ساڵی 2027، لەگەڵ 12 مامۆستای دیکە، کە وەک یەدەگ ناویان تۆمارکراوە
- 120 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵانی 2027 و 2028 تۆمارکردووە.
کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو، پڕۆسەی تیروپشک بۆ ناوی حاجییان ئەنجامبدەین.
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی مامۆستایانی ئایینی ئەنجامدراوە، کە ڕێبەری حاجییان دەکەن بۆ ئەنجامدانی فەرێزەی حەج.
ژمارەی مامۆستایان بۆ ڕێبەری حاجیان لە سەفەری حەج
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە کوردستان باسیلەوەشکرد، ژمارەی مامۆستایانی ئایینی کە وەک ڕێبەری حاجییانن 33 مامۆستان بۆ ساڵی 2027، لەگەڵ 12 مامۆستای دیکە، کە وەک یەدەگ ناویان تۆمارکراوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمارکردووە
120 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵانی 2027 و 2028 تۆمارکردووە، لەکاتێکدا پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو دوو ساڵە، کەمترە لە 10 هەزار کەس.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە: 1600کەس بە هەڵە فۆڕمى حەجیان پڕکردووەتەوە
حەج و عومرە: ناوى ئەو کەسانە ڕەتناکرێتەوە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە
حەج و عومرە: ناوی جێگرەوەکانی 2026 وەک دەرچووی حەجی 2027 ئەژمار دەکرێن
1 کاتژمێر پێش ئێستا