لە 2 ڕووداوی جیاوازدا 3 هاونیشتمانی لەپێنجوێن و ڕواندز گیانیان لەدەستدا

ئارام قەرەداغی 44 خولەک پێش ئێستا
لە 2 ڕووداوی جیاوازدا 3 هاونیشتمانی لە پێنجوێن و ڕواندز گیانیان لەدەستدا
لە 2 ڕووداوی جیاوازدا 3 هاونیشتمانی لە پێنجوێن و ڕواندز گیانیان لەدەستدا

پووختەی هەواڵەکە

  • لە شارۆچکەی پێنجوێن بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی بەنزین لەکاتی لەحیمکردندا دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
  • لە ڕووباری کاولۆکانی سنووری ڕواندز تەرمی پێشمەرگەیەکی خانەنشینی دانیشتووی هەولێر لەناو ئاودا دۆزرایەوە.
  • بەرگریی شارستانیی سۆران لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و دەڵێت تەرمەکە زیاتر لە 2 هەفتە لەناو ئاودا بووە.

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی تانکەرێکی بەنزین گڕیگرتووە و لەبارەیەوە ستار ساڵح، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن گوتی، دوو هاونیشتمانی پاش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.


وردەکاریی ڕووداوەکەی پێنجوێن

  • لەکاتی لەحیمکردنی تانکەرێکی سووتەمەنی کە پڕ لە بەنزین بووە لە پێنجوێن، ئاگر کەوتووەتەوە و دوو هاونیشتمانی بەتەواوی سووتاون.
  • پاش گەیشتنی هەردوو هاونیشتمانییەکە بۆ نەخۆشخانە، باری تەندروستییان زۆر ناجێگیر بووە و چارەسەرەکان بێئاکام بوون.
  • سەرەڕای هەوڵی زۆری پزیشکی بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان، هەردووکیان گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە.

دۆزینەوەی تەرم لە ڕووباری کاولۆکان

لە ڕووباری کاولۆکانی سنووری شارۆچکەی ڕواندز ژمارەیەک پێشمەرگە تەرمێکیان دۆزیوەتەوە، لەو بارەیەوە ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە زیاتر لە 2 هەفتە لەناو ڕووبارەکەدا مابێتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بەردەوامە، هاوکات دەرکەوتووە، کە تەرمەکە هی پێشمەرگەیەکی خانەنشینە (خورشید شێرە سعید مولود) و نیشتەجێی شارەدێی دارەتوو بووە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کوڕ و باوکێک لە حەوزێکی ئاودا لە سنووری سمیلان خنکا

سێ هاوڵاتى عەرەب لە هەولێر و شێلادزێ خنکان

لە دهۆک و کەرکووک دوو گەنج خنکان

ئارام قەرەداغی

44 خولەک پێش ئێستا