قەیس خەزعەلی ڕەخنە لە هەڵوێستی عێراق دەگرێت بەرامبەر بە ئێران

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.

پووختەی هەواڵەکە:

  • خەزعەلی: بە تووندی گەمارۆدرانی ئاسمانی، دەریایی و زەمینیی ئێران ڕەتدەکەینەوە.
  • قەیس خەزعەلی :ڕەخنە لە بێهەڵوێستی و بەشداریکردنی عێراق لەو گەمارۆیە دەگرێت.

ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، سەختە و بە تووندی گەمارۆدرانی ئاسمانی، دەریایی و زەمینیی ئێران ڕەتدەکەنەوە و ڕەخنە لە بێهەڵوێستی و بەشداریکردنی عێراق لەو گەمارۆیە دەگرێت.


پەیامی خەزعەلی لە بەرامبەر سەپاندی گەماری ئاسمانیی بەسەر ئێراندا

  • خەزعەلی دەڵێت، ڕێگەپێدراو نییە کە هەڵوێستی عێراق پێچەوانەی هەڵوێستی تورکیا و ئەفغانستان بێت، کە ڕەتیدەکەنەوە بەشداری ئەو گەمارۆدانە بکەن.
  • هانی گەل، حکومەت، پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان دەدەن، هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لەسەر بنەمای سەروەری و مرۆیی هەبێت و ڕێز لە سەروەریی خۆیان بگرن، دوور لە ترس و تۆقاندن.
  • داوای یەکهەڵویستی و دوورکەوتنەوە لە تەخوینکردنی یەکتر دەکات و دەڵێت، خودا ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە لەپێناویدا بەیەکڕیزی دەجەنگن.


خەزعەلی پێی وایە نابێت چاو لە وڵاتانی چین و ڕووسیا بکرێت


خەزعەلی لە پەیامێکدا دەڵێت، ناڵێین با چاو لە وڵاتانی وەک چین و ڕووسیا بکەین کە سەروەری و بەرژەوەندییەکانیان پێشدەخەن، بەڵام قبوڵکراو و ڕێگەپێدراو نییە کە هەڵوێستی عێراق پێچەوانەی هەڵوێستی تورکیا و ئەفغانستان بێت، کە ڕەتیدەکەنەوە بەشداری ئەو گەمارۆدانە بکەن.

خەزعەلی دەشڵێت، عێراق و ئێران پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی و کولتووری بە گەلی ئێرانەوە دەیانبەستێتەوە بۆیە هانی گەل، حکومەت، پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان دەدەن، هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لەسەر بنەمای سەروەری و مرۆیی هەبێت و ڕێز لە سەروەریی خۆیان بگرن، دوور لە ترس و تۆقاندن.

ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق، داوای یەکهەڵویستی و دوورکەوتنەوە لە تەخوینکردنی یەکتر دەکات و دەڵێت، خودا ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە لەپێناویدا بەیەکڕیزی دەجەنگن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ :

فەیحان: ڕاگرتنی گەشتەکانی ئێران زیان بە ئابووریی عێراق دەگەیێنێت

عێراق داوای بەدەرکردنی فڕۆکەخانەکانی لە سزاکانی سەر ئێران دەکات

بزووتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی مانگرتن لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکات

ئەبو ئالا وەلائی داوای ڕەتکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات

ڕاوێژکارێکی باڵای ڕێبەری ئێران هێرشی توند دەکاتە سەر زەیدی

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا