وەزارەتی ناوخۆ مەرجی نوێ بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و سزای سەرپێچییەکان ئاشکرادەکات

ئارام قەرەداغی 34 خولەک پێش ئێستا
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕاوە، سووتاو، یان ژێرئاوکەوتوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارناکرێن و تەنیا ئەوانە تۆماردەکرێن کە مەرجی سەلامەتییان تێدایە.
  • شۆفێران لەسەر ڕۆیشتن بەسەر هێڵی جیاکەرەوەی شەقام و سەرپێچییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکە سزادەدرێن.
  • سیستمی دیجیتاڵیکردنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دوای تەواوبوونی باڵەخانە و ژێرخانەکان جێبەجێدەکرێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئۆتۆمبێلە کێشەدارە فەرمییەکان دوای وردبینی و دڵنیابوونەوە لە مەرجەکانی سەلامەتی تۆماردەکرێن، بەڵام ئۆتۆمبێلی بڕاوە، ژێرئاوکەوتوو و سووتاو تۆمارناکرێن.


سزای سەرپێچییەکان و سیستمی هاتوچۆ

  • هەر شۆفێرێک بەسەر ئەو هێڵەی شەقامەکاندا بڕوات کە بۆ جیاکردنەوەی لاینەکان کێشراوە، لەمەودوا سزادەدرێت.
  • ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی هەرێمی کوردستانن لە کاتی ئەنجامدانی سەرپێچی لە پارێزگاکانی دیکە سزادەدرێن.
  • سەرپێچیی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی دیکەن لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێت و بۆ پارێزگاکانیان دەگەڕێندرێتەوە.

بەدیجیتاڵیکردنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ بەدیجیتاڵیکردنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و هەڵەبجە، پێویستیان بە ئامادەکردنی ژێرخان و باڵەخانەی تایبەت هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا لە سلێمانی باڵەخانەیەک ئامادەکراوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

هێمن میرانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بکرێتە دیجیتاڵی، هەروەها لەگەڵ تەواوبوون و ئامادەکردنی باڵەخانەکان لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک، راستەوخۆ دەست بە هەنگاوەکانی دیکەی کارکردن لە پرۆسەکەدا دەکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە هەولێر و دهۆک ساڵانەى ئۆتۆمبێل بە دیجیتاڵى کرا

حکومەت 250 کارمەند بۆ سیستمی نوێی ساڵانەی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێنێت

جیاکاریی وەزارەتی ناوخۆ لە نێوان هاتوچۆی سلێمانی و هەولێر و دهۆک

بەشى مۆڵەت لە هاتوچۆى سلێمانى لە شەفتى ئێوارانیش دەوام دەکات

ئارام قەرەداغی

34 خولەک پێش ئێستا