بەشى مۆڵەت لە هاتوچۆى سلێمانى لە شەفتى ئێوارانیش دەوام دەکات

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی سلێمانی
باڵەخانەی بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • لە شەفتى ئێوارانى هاتوچۆى سلێمانى ڕۆژانە 170 مۆڵەت تەواوکراون.
  • سبەى بڕیارى کۆتایى لەبارەى دەوامى شەفتى ئێواران لە هاتوچۆى سلێمانى دەدرێت

بەشى مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئەم هەفتەیە دوو ڕۆژ لە شەفتى ئێواراندا دەوامى کرد، سبەى بریار دەدرێت کارکردنەکە وەک ئێستا بەردەوام بێت یان زیاتر بکرێت، چونکە بەرپرسانى هاتوچۆ بۆچوونیان وایە "بیرۆکەکە سەرکەوتووە".


وردەکاری بڕیاری کردنەوەی دەوامی شەفتی ئێواران لە بەشی مۆڵەت

  • گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، کردنەوەی دەوامی شەفتی ئێواران لە بەشی مۆڵەت سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە و کارئاسانییەکی زۆری بۆ شۆفێران کردووە.
  • هەر ڕۆژێک نزیکەی 550 مامەڵە بە سەرکەوتوویی کراون، بە جۆرێک لە شەفتی بەیانیاندا زیاتر لە 350 مامەڵە و لە شەفتى ئێوارانیشدا زیاتر لە 170 مامەڵە تەواو کراون.
  • کردنەوەی ئەم شەفتە نوێیە کارئاسانییەکى زۆرى بۆ ئەو هاونیشتمانییانە کردووە کە فەرمانبەرن و بەیانیان سەرقاڵن و ناتوانن سەردانی فەرمانگەکە بکەن
  • سیستمی کارکردنى شەفتى ئێوارانیش بە شێوازی ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی کۆدەوە دەبێت، بڕی ڕسومات وەک خۆیەتی و هیچ پارەیەکی زیادە لە شۆفێران وەرناگیرێت.


موقەدەم بەهمەن عەبدوڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بڕیاری کردنەوەی دەوامی شەفتی ئێواران لە بەشی مۆڵەت سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە و کارئاسانییەکی زۆری بۆ شۆفێران کردووە.


 لە دوو ڕۆژی هەفتەدا هەردوو شەفتەکە کاریانکردووە


لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیەدا کە هەردوو شەفتەکە کاریان کردووە. گوتەبێژی هاتوچۆ ڕوونیکردەوە هەر ڕۆژێک نزیکەی 550 مامەڵە بە سەرکەوتوویی کراون، بە جۆرێک لە شەفتی بەیانیاندا زیاتر لە 350 مامەڵە و لە شەفتى ئێوارانیشدا زیاتر لە 170 مامەڵە تەواو کراون.


هۆکاری زیادکردنی شەفتی ئێواران


موقەدەم بەهمەن عەبدوڵا، زیادکردنى دەوامى شەفتى ئێوارانى بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە، لەوانە بەرفراوانی سنووری پارێزگای سلێمانی و زۆری ژمارەی شارۆچکە و شارەدێیەکان، خواستی زۆری گەنجان بۆ دەرکردنی مۆڵەت.

ناوبراو گوتیشى "بەشی مۆڵەتی بەرێوەبەرایەتیى هاتوچۆى سلێمانی بە ئەندازەی فەرمانگەیەکی سەربەخۆ سەردانیکەری هەیە. کردنەوەی ئەم شەفتە نوێیە کارئاسانییەکى زۆرى بۆ ئەو هاونیشتمانییانە کردووە کە فەرمانبەرن و بەیانیان سەرقاڵن و ناتوانن سەردانی فەرمانگەکە بکەن".



سیستمی کارکردنی شەفتی ئێواران تەنیا یەک جیاوازی هەیە لە شەفتی بەیانیان

سیستمی کارکردنى شەفتى ئێوارانیش بە شێوازی ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی کۆدەوە دەبێت، بڕی ڕسومات وەک خۆیەتی و هیچ پارەیەکی زیادە لە شۆفێران وەرناگیرێت، تەنیا جیاوازییەکە ئەوەیە کە مامەڵەی ونبوونی مۆڵەت لە شەفتی ئێواراندا ڕایی ناکرێت و بەهۆی پێویستی بە چەند ڕێکارێکی تایبەت، دەبێت شۆفێران لە شەفتی بەیانیاندا سەردان بکەن.
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8 بڕیارە سبەى پێنجشەممە بڕیارى نوێ لەبارەى دەوامى شەفتى ئێواران بدرێت، چەند سیناریۆیەکیش لە ئارادان، لەوانە هەر وەکو ئەم هەفتەیەک دوو ڕۆژ دەوامى ئێواران بکرێت، یاخود زیاتر بکرێت.

ئەم هەنگاوەی هاتوچۆی سلێمانی لە کاتێکدایە کە بەهۆی بوونی سزای دارایی لەسەر دواکەوتنی نوێکردنەوەی مۆڵەت، شۆفێران پێشوەختە و لە کاتی دیاریکراودا ڕوو لە بەشی مۆڵەت دەکەن، ئەمەش وایکردووە بەردەوام لۆد لەسەر بەشەکە بێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

‏‎هاتوچۆی سلێمانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکات

هاتوچۆی سلێمانی شێوازی کارکردنی کامێراکان ئاشکرا دەکات؛ کامێرای "یەک خاڵ" و "خاڵ بۆ خاڵ" چییە؟

هاتوچۆى سلێمانى: دەستبەسەر 900 ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گیراوە

هاتوچۆی سلێمانی گواستنەوەى بەنزین لە شۆفێرانى خوارووى عێراق قەدەغە دەکات

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا