خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر کردنەوەی زانکۆیەک لە خانەقین ڕێککەوتن

ئارام قەرەداغی 45 خولەک پێش ئێستا
سروە محەمەد، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتەیەکیدا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
سروە محەمەد، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتەیەکیدا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • زانکۆکەی خانەقین سەر بە عێراق دەبێت و ئەمساڵ خوێندکارانی هەرێمیش وەردەگرێت.
  • عێراق دان بە زانکۆی گەرمیان و بڕوانامەی خولەکانی پێشوودا دەنێت.

هەردوو دووشاندى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ، بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران کۆبوونەوە، تیایدا بڕیاردرا زانکۆیەک لە خانەقین دروستبکرێت و حکومەتى فیدراڵ بەفەرمى دان بە زانکۆى گەرمیان بنێت.



 ڕێککەوتن لەسەر زانکۆکەی خانەقین و چۆنێتی ڕەزامەندی کردنەوەی

  • هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی زانکۆیەک لە خانەقین و زانکۆکە سەر بە حکومەتی فیدراڵ دەبێت. هەروەها ئەمساڵ خوێندکارانى نیشتەجێى هەرێمى کوردستانیش وەردەگرێت.
  • عێراق دان دەنێت بە زانکۆی گەرمیان و بڕوانامەی سەرجەم خولەکانی پێشووی
  • هەر لە بڕیارەکاندا هاتووە، عێراق دان بە زانکۆی گەرمیان و بڕوانامەى دەچووانی سەرجەم خولەکانی پێشوودا دەنێت.
  • بڕیاری کۆتایی لای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت بۆ ڕەزامەندی و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.


سروە محەممەد ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەقى بڕیار و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی زانکۆیەک لە خانەقین و زانکۆکە سەر بە حکومەتی فیدراڵ دەبێت. هەروەها ئەمساڵ خوێندکارانى نیشتەجێى هەرێمى کوردستانیش وەردەگرێت.

هەر لە بڕیارەکاندا هاتووە، عێراق دان بە زانکۆی گەرمیان و بڕوانامەى دەچووانی سەرجەم خولەکانی پێشوودا دەنێت.

هەردوو شاندى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ بڕیارى کۆتاییان هێشتووەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمى کوردستان و تێیدا هاتووە، وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان ئەم ڕێککەوتنە دەخاتەبەردەم ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندی و ئەگەر ڕەزامەندى درا، دەخرێتە بوارى جێبەجێکردن.

زانکۆى گەرمیان حەوت کۆلێژ و 34 بەشى هەیە و یەکێک لە کۆلێژەکانى زانکۆکە لە شارۆچکەى خانەقینە و سەرجەم ستاف و پێداویستى ئەو کۆلێژە کە دەکرێتە بنەماى دامەزراندنى زانکۆى خانەقین لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە دابینکراوە.


زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە فەرمی دانینا بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانیدا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان هەزار و 100 خوێندکاری وەرگرتووە؛ پێنج بەشی نوێی کردووەتەوە

سروە محەممەد: گرفتی بەڵگەنامە فەرمییەکانی زیاتر لە 4 هەزار خێزانی خانەقین چارەسەرکراوە

ئارام قەرەداغی

45 خولەک پێش ئێستا