ڕۆیتەرز: چاوەڕێ دەکرێت نێوەندگیرەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئێران کۆببنەوە

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتی تێپەڕبوونی لە یەکێک لە شونەکانی چوونە ژوورەوە لە باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، فۆتۆ: AFP
وێنەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتی تێپەڕبوونی لە یەکێک لە شونەکانی چوونە ژوورەوە لە باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەمڕۆ یان سبەی ئێران و ئەمریکا بە جیا لەگەڵ نێوەنگیرەکان کۆدەبنەوە.
  • ڕۆیتەرز: عێراقچی بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لە ئەمریکا دەمێنێتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت نێوەندگیرەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئێران کۆببنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش عێراقچی لە ئەمریکا دەمێنێتەوە و چاوەڕێی ئەنجام دەکات.


بە گوێرە هەواڵەکە ئەمڕۆ یان سبەی ئەمریکا و ئێران بە جیا لەگەڵ نێوەنگیرەکان کۆدەبنەوە

  • ئامانجی مانەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە ئەمریکا، سەرقاڵبوونیەتی بەو گفتوگۆیانەوە.
  • گفتوگۆکان لەسەر پێشنیازە "حەوت ڕۆژییە"ـکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز و دانوستانەکان دەبێت و گۆڕانکاریی تیایدا.
  • لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، شاندی ئەمریکا و ئێران بە ناڕاستەوخۆ کۆبوونەوە و ترەمپیش کۆبووەکانی بە بەرهەمدار ناوبردبوو.


ئاژانسی ڕۆیتەرز بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات، لە زاری بەرپرسێکی "ئاگادار" بڵاویکردووتەوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە یان سبەی، هەریەک لە ئێران و ئەمریکا بە جیا لەگەڵ نێوەندگیرەکان کۆببنەوە، ئامانجی مانەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە ئەمریکا، سەرقاڵبوونیەتی بەو گفتوگۆیانەوە.

بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە، گفتوگۆکان لەسەر پێشنیازە "حەوت ڕۆژییە"ـکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز و دانوستانەکان دەبێت و گۆڕانکاریی تیایدا، کە شاندی تاران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشکەشی ئەمریکا و نێوەندگیرەکانی کرد.

شاندی ئەمریکا و ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕاستەوخۆ کۆبوونەوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش، کۆبوونەوەکەی بە بەرهەمدار ناوبردبوو.

ئێران لە پێشنیازە حەوت رۆژییەکەیدا، ئاماژەی بە هەڵگرتنی گەمارۆ و سزاکان و ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەکان کردبوو، بۆ ئەوەی گەرووی هوورمز بکرێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

ئەمریکا بۆ دابڕینی ئابووریی ئێران تیم دەنێرێتە سەرانسەری جیهان

ئێران دەنگۆی وەڵامدانەوەی سەربازی دژی گەمارۆ ئاسمانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە فڕۆکەوانیی ئێران 80٪ی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لەدەستداوە

ترەمپ: گەڕانەوە بۆ هێرشە سەربازییەکان ئەگەرێکی کراوەیە

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا