هێڵى ئاسمانیی عێراق: یەکى مانگ گەشتەکان بۆ ئێران دەستپێدەکەینەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ھێڵى ئاسمانیى عێراق: لە ئازارى ئەمساڵەوە گەشتەکانمان بۆ ئێران ڕاگرتووە.
- هێڵی ئاسمانیی عێراق: سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە
هێڵى ئاسمانیى عێراقى ڕایگەیاند، ڕۆژى پێنجشەممە 1ـى تشرینى یەکەم، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران دەستپێدەکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ ئێران
- هێڵی ئاسمانیی عێراقی ئاشکرایکرد، گەشتەکانى بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران دەستپێبکاتەوە و سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ دیاریکردنى کاتى گەشتەکان کردووە.
- لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران لە مانگی ئازارەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە گەشتەکان بۆ ئێران ڕاگیراون
- لە 23ـى ئەم مانگە، عێراق فڕۆکەخانەکانى بە ڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران داخست و تەنیا فڕۆکەخانەى نەجەف بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران کرایەوە.
- لە چوارچێوەى سزاکانى سەر ئێران، ئەمریکا بڕیاریدا سزاى هەر وڵاتێک بدات کە فڕۆکەى ئێرانى لەسەر خاکەکەى بنیشێتەوە و حکومەتى عێراقیش پابەندیی خۆى بە بڕیارەکە دەربڕى.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیی عێراقى، هەوڵەکان سەرکەوتووبوون بۆئەوەى هێڵى ئاسمانیی عێراقى گەشتەکانى بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران دەستپێبکاتەوە و سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ دیاریکردنى کاتى گەشتەکان کردووە.
دەشڵێت، "گەشتەکانمان لە مانگى ئازارى ڕابردوو تاوەکو ئێستا بەهۆى شەڕ و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕاگرتووە، ئەمەش لەپێناو سەلامەتى گەشتیاران بووە".
لە 23ـى ئەم مانگە، عێراق فڕۆکەخانەکانى بە ڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران داخست و تەنیا فڕۆکەخانەى نەجەف بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران کرایەوە و بڕیاریشە تەنیا فڕۆکەى عێراقی و لە فڕۆکەخانەى نەجەفەوە گەشت بۆ ئێران بکات.
لە چوارچێوەى سزاکانى سەر ئێران، ئەمریکا بڕیاریدا سزاى هەر وڵاتێک بدات کە فڕۆکەى ئێرانى لەسەر خاکەکەى بنیشێتەوە و حکومەتى عێراقیش پابەندیی خۆى بە بڕیارەکە دەربڕى.
بەهۆى زۆریى گەشتە ئایینییەکان بۆ فرۆکەخانەى نەجەف، لەسەر داواى عێراق، ئەمریکا بۆ یەک مانگ چاوپۆشى لە بڕیارى سزادانەکە دەکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
حەیدەر عەبودى: قەدەغەکردنى گەشتى فڕۆکەوانیى ئێران بۆ عێراق بەردەوامە
میدیای فەرمیی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێران دەستپێدەکاتەوە
باڵیۆزى عێراق لە ئێران: گەشتەکانى ئێران بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە فڕۆکەوانیی ئێران 80٪ی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لەدەستداوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا