ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەند کرد

دانیار فاروق 45 خولەک پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی ڕەوانەى نوێنەران کرد.
  • یەکێک لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی بووە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى کرد.


کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و دەرکردنی چەند بڕیارێک

  •  لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بە کۆی دەنگ پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی پەسەند کراو ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
  • پێشتر لیژنەی ئەمنیی لە ئەنجوومەنى نوێنەران، ئاشکرای کردبوو حکومەت بەمزووانە پرۆژەیاساکە دەنێرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
  • حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014 و دوای فەتوای مەرجەعیەتی باڵای شیعە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا.
  • زەیدی هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم یاسا نوێیەوە، پێگەی حەشد وەک هێزێکی فەرمیی سەر بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان زیاتر ڕێکبخات.


لە کۆبوونەوەى ئاسایى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا، بە سەرۆکایەتیى عەلى زەیدى، ژمارەیەک بڕیار دەرکرا، یەک لەوانە پەسەندکردنى پڕۆژەیاساى حەشدى شەعبییە بە کۆى دەنگ ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران کرا.

پێشتر لیژنەی ئەمنیی لە ئەنجوومەنى نوێنەران، ئاشکرای کردبوو حکومەت بەمزووانە پرۆژەیاساکە دەنێرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014 و دوای فەتوای مەرجەعیەتی باڵای شیعە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا.

لە ساڵی 2016 یاسایەک بۆ بەفەرمیکردنی دەرچوو، بەڵام هەمیشە کێشە لەسەر میلاکات، بودجە و شێوازی فەرماندەییکردنیان هەبووە.

حکومەتەکەی عەلی زەیدی هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم یاسا نوێیەوە، پێگەی حەشد وەک هێزێکی فەرمیی سەر بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان زیاتر ڕێکبخات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پەسەندکردنی چوار یاسای جێی ناکۆکی دەکات

زەیدى: یاسای حەشدی شەعبی و بودجەى 2027 بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران دەنێرین

فەیحان: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەگاتە پەرلەمان

دانیار فاروق

45 خولەک پێش ئێستا