قوباد تاڵەبانى: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە
کەناڵ8 50 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- قوباد تاڵەبانى: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە.
- قوباد تاڵەبانى: بە سوپاس و پێزانینەوە لە هەموو هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و سوپای عێراق دەڕوانین.
- قوباد تاڵەبانى: لەم رۆژەدا یادی هەموو شەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان دەکەینەوە.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکى هاوپەیمانان ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە سوپاس و پێزانینەوە لە هەموو هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و سوپای عێراق دەڕوانین، دەشڵێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە.
ناوەڕۆکى پەیامەکە
- قوباد تاڵەبانى: ئێمە لە هەرێمی کوردستان هاوکارییەکانی هاوپەیمانان هەرگیز لەبیر ناکەین.
- قوباد تاڵەبانى: کشانەوەی هاوپەیمانان و گەڕانەوەی سەروەریی تەواو بۆ عێراق ساتەوەختێکی مێژوویی گرنگە.
- قوباد تاڵەبانى: هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارێتیی گەورەداین.
- قوباد تاڵەبانى: پێویستە بیسەلمێنین کە دەتوانین پارێزگاری لە سەروەریی وڵاتەکەمان بکەین.
- قوباد تاڵەبانى: وەک هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییداین.
- قوباد تاڵەبانى: ئەرکە لەسەرمان بە یەکڕیزی و هاوبیری کاربکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان.
- قوباد تاڵەبانى: هاوکاری و هەماهەنگییەکی زۆرباش لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمى کوردستان هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـى ئەیلوول، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ڕاگەیاند.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی ڕۆژی سەروەرییەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات
بەریتانیا: ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ
کەناڵ8
50 خولەک پێش ئێستا