بڕیاربەدەستانى شیعە لە کۆبوونەوەیەکى نائاسایدا چەند بڕیارێکیان دەرکرد

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا


پووختەى هەواڵەکە

  • چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لەسەر بانگێشتى عەلى زەیدى کۆبووەوە.ز
  • چوارچێوەی هەماهەنگی: 30ـی حوزەیرانی 2027  دوایین وادەى چەکدانانە.
  • چوارچێوەی هەماهەنگی: سەرجەم لایەنەکان پابەندی کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.

    چوارچێوەی هەماهەنگی کە مەرجەعى سیاسى شیعەکانى عێراقە و سەرۆکوەزیرانیان بە دەستەوەیە، شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە کۆشکی حکومی و لەسەر بانگێشتنامەی عەلی زەیدی کرد.

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە:

  • گفتوگۆ لەبارەى "شایستەکانی" دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕۆژى سەروەرى کراوە.
  • جەخت لە پێویستی بەردەوامبوونی کارەکانی ئەو لیژنە چوار کەسیە کراوەتەوە، کە گفتوگۆ لەگەڵ گرووپەکانی مقاوەمە دەکەن.
  • هەڵوێستی گرووپەکانی مقاوەمەی بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان بەرز نرخاندووە

چوارچێوەی هەماهەنگی، ستایشی پابەندبوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشیان کردووە بۆ کشانەوەی لە عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ڕۆڵی ئەو هێزەیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاندووە.


زەیدى پێشتر وادەکەى دیاریکرد بوو

عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایى مانگى ڕابردوو لە پەراوێزى بەشدارى لە کۆبوونەوەى ساڵانەى نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دیمانەیەکدا ئاشکرای کرد، 30ـى حوزەیرانی 2027 دوایین وادەی ڕادەستکردنی چەک گرووپەکانە، دوای تێپەڕبوونی ئەو وادەیە گرووپەکان بە دەرچوو لەیاسا ناودەبرێن.

هاوپەیمانان کشانەوە

هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى بە سەرۆکایەتیى ئەمریکا لە 30ـى ئەیلوول لە هەرێمى کوردستان و عێراق کشانەوە، حکومەتى فیدراڵ ئەو ڕۆژەى بە "سەروەرى" ناوبردو بەو بۆنەیەوە چوار ڕۆژى کردە پشوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ

زەیدی: 30ی حوزەیرانی 2027 دواین وادەی ڕادەستکردنی چەکی گرووپەکانە

سەباح نوعمان: دواى کشانەوەى هاوپەیمانان هیچ بیانوویەک بۆ گرووپەکان نامێنێت

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ڕاگەیێنراوێکى لە بارەى کشانەوەى هاوپەیمانان بڵاوکردەوە

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا