دۆسیەى شەهیدبوونى دوو گەنجەکەى پردێ..فەرماندەیەک دوورخرایەوە
پووختەى هەواڵەکە:
- هەفتەیەک لەمەوبەر دوو گەنجى کورد لە پردێ لەلایەن دژە تیرۆرى عێراقەوە شەهید کران.
- ڕووداوەکە کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە و نووسینگەى زەیدى هاتە سەر هێڵ.
لە تازەترین پێشهاتدا زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، بەهۆی ڕووداوی شەهیدبوونی دوو گەنجە کوردەکە لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقەوە، فەرماندەی فەوجی کەرکووکی ئەو هێزە بە فەرمانێکی سەربازی دوورخرایەوە.
ڕووداوەکە چۆن بوو؟
ڕۆژی 27ـی ئەیلوولی ڕابردوو، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش لە مارکێتێکی شارەدێی پردێ، هێزێکی دژەتیرۆری عێراق بەچەکی جۆراوجۆر لەناو مارکێتێکدا تەقەیان لەو چەکدارانە کرد و دوو گەنجی کورد بەو هۆیەوە کە هیچ پەیوەندیێکیان بە داعشەوە نەبوو، شەهید کران.
شەهیدکردنی ئەو گەنجە کوردانە کاردانەوەی گەورەی لە کەرکووک بەدوای خۆیدا هێنا، هێزەکانی دژەتیرۆر بە کەمتەرخەم و تەقەکردن لەناو ماڵ و قەرەباڵغی بە چەکی جۆراوجۆر تۆمەتبارکران.
ئەو زانیارییە تازەیەى بە کەناڵ8 گەیشتووە:
- فەرماندەی کەرکووکی هێزەکانی دژەتیرۆر لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە
- فەرماندەکە ماوەی 10 ڕۆژ بوو ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.
- ئەفسەرێک بە پلەی عەقید کراوە بە فەرماندەی فەوجی هێزەکانی دژەتیرۆر لە کەرکووک.
لیژنەى لێکۆڵینەوە:
بە فەرمانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕووداوە پێکهێنراوە، شاندێکی باڵای هێزەکانی دژەتیرۆر داوای لێبووردنیان لە کەسوکاری گەنجەکان کرد و بەڵێنیاندا لێکۆڵینەوەی جددی لەو ڕووداوە بکەن.
لیژنەکە کارەکانى تەواو کردووە و بڕیارە ڕاپۆرتێک بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرزبکاتەوە.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ کەناڵ8 بڵاویکردەوە، لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەى لێکۆڵینەوە، بڕیار دراوە ئەفسەرەکە و پێنج سەربازی هێزەکە، بەهۆی کەمتەرخەمییان پێنج ساڵ سزا بدرێن.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
لیژنەکە کارەکانی تەواوبوو; کەناڵ8 زانیاری نوێ لەسەر ڕووداوەکەی پردێ بڵاودەکاتەوە
نەشئەت شاهوێز داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوەکانی پردێ دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا