وەزیرى نەوتى ئێران دەستیلەکارکێشایەوە
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- موحسین پاکنەژاد، وەزیرى نەوتی ئێران دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی پێشکەشکرد.
- دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، جێگرەوەکەشی دەستنیشان کرا.
سەید مەهدی تەباتەبایی، جێگری سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی موحسین پاکنەژاد، وەزیرى نەوتی ئێران لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارەوە پەسەندکراوە.
دانانى جێگرەوەى وەزیرى نەوت
- لە لایەن سەرۆککۆماری ئێرانەوە، حەمید بۆرد، وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی نەوتی ئێران بە وەکالەت دیاریکرا.
موحسین پاکنەژاد:
- مانگی ئابی 2024 وەک وەزیرى نەوت لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە متمانەی پێدرا.
- پاکنەژاد پێشتر لە ساڵانی 2018 – 2024 جێگری وەزیرى نەوتی ئێران بووە بۆ سەرپەرشتیکردنی هایدرۆکاربۆن.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی تاران و ماستەری لە ئەندازیاری پیشەسازی لە زانکۆی پیشەسازی ئەمیر کەبیر بەدەستهێناوە.
پۆستەکانى ڕابردووى پاک نەژاد
- جێگری چاودێری سەرچاوە هایدرۆکاربۆنییەکانی وەزارەتی نەوت.
- بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران (نیکۆ).
- بەڕێوەبەری پلاندانان لە کۆمپانیای نەوتی ناوچە ناوەندییەکانی ئێران.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئێران: ئەگەر هەیە لە نێوان ئێمە و ئەمریکا هاوکاری لە بواری گاز و نەوت ڕووبدات
ئێران: بەرهەمی رۆژانەی نەوت و گازمان زیادیکردووە
وەزیری نەوتی ئێران: هیچ کێشەیەکمان لە دابینکردنی سوتەمەنی نییە
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا