وەزیرى نەوت گەشبینە؛ عێراق بەرەو کۆتایى قەیرانەکە دەڕوات
پووختەى هەواڵەکە:
- بەهۆى دۆخى گەرووى هوورمزەوە لەماوەکانی ڕابردوودا عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕى.
- وەزیرى نەوت مژدەى ئەوە دەدات کە قەیرانەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن.
باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکانی کرد، تاوتوێ پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان و توانای هەناردەی نەوت کراوە.
ئەوەى وەزیرى نەوت لە کۆبوونەوەکەدا گوتى:
- بە متمانەوە سەرقاڵی هەنگاونانین بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی.
- بەرهەمهێنان و توانای هەناردەی نەوت زیاد دەکەین.
- عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام ئێستا قەیرانەکە بەرەو کۆتایی دەچێت.
- ئاستەنگ لەبەردەم کارکردنمان هەیە، بەڵام ئەو دۆخە تێدەپەڕێنین، چونکە وەزارەتی نەوت خوێنبەری سەرەکی ئابووریی عێراقە.
دۆخى ئابووریى عێراق لە کاتى جەنگەکەدا:
عێراق لە پێش هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، زیاتر لە 90%ـی نەوتەکەی لە گەرووی هوورمزەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرد، بەڵام داخستنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە، کێشەی گەورەی ئابووری بۆ بەغداد دروستکرد و داهاتەکەى بە تەواوەتى کەمیکرد، بەڵام لە یەک دوو مانگى ڕابردوو ئاهێکى بە بەردا هاتووەتەوە.
عێراق بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە، پەنای بۆ هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری بانیاس لە سووریا و جەیهان لە تورکیا برد و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی هوورمزیش چڕکراونەتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
پلانێکی نوێی عێراق؛ هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی کوردستانەوە بۆ 750 هەزار بەرمیل زیاد دەکرێت
عێراق پارە بۆ کڕینى کەشتیى نەوتهەڵگر کۆدەکاتەوە
عێراق نەوتى خاو بە داشکاندنى 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشێت
56 خولەک پێش ئێستا