سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەمڕۆ لە حەسەکەوە، کاروانی سێیەمی ئاوارەکان کە زیاتر لە 510 خێزان پێکهاتوون و گەڕانەوە زێدی خۆیان بۆ 30 گوند لە دەورووبەری سەرێکانی.
- کاروانەکە ژمارەیان 510 خێزانە دەگەڕێنەوە گوندەکانی دەورووبەری سەرێکانی.
- ئەو ئاوارانەی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە، 108 خێزانیان لە کەمپی واشووکان نیشتەجێبووبوون.
- هەر خێزانێک لە کاتی گەڕانەوەیدا بڕی 2،000 دۆلار وەک قەرەبووی دارایی وەردەگرێت.
بەیانی ئەمڕۆ 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، دوای حەوت ساڵ ئاوارەیی، کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی سەرێکانی کە زیاترن لە سێ هەزار و 200 کەس، گەڕانەوە زێدی خۆیان، کە دانیشتووى نزیکەى 30 گوندی دەورووبەری سەرێکانی و زلکان و تلتەمرن.
ئەڤین شێخ مووس پەیامنێرى کەناڵ8 لە ڕۆژئاوا:
- لەو 30 گوندەی کە ئاوارەکانی بۆ دەگەڕێتەوە، دوو گوندی کورد هەیە ئەوانیش دەعاس و داودییە یە.
- بڕیاربوو 140 خێزانی کورد بۆی بگەڕێنەوە، بەڵام کێشەیەک لەبەردەم گەڕانەوەیاندابوو ئەویش ماڵەکانیان لەلایەن هاوڵاتیان و ئاواڕەکانى دیکەوە بەکاردەهێنرێت و لەکاتى گەڕانەوەیاندا هیچ شوێنێک نییە تێیدا بمێننەوە.
- ئەو ئاوارانەی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە، 108 خێزانیان لە کەمپی واشووکان نیشتەجێبوون.
- هەر خێزانێک لە کاتی گەڕانەوەیدا بڕی 2،000 دۆلار وەک قەرەبووی دارایی وەردەگرێت.
- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەرکی پاراستنی ئاوارەکان لە پڕۆسەی گەڕانەوەکەدا دەگرنە ئەستۆ.
ئەوە لە کاتێکدایە، یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی کە ژمارەیان (400 خێزان) بوو لە 10ـی ئابی 2026 و دواتر لە 8ـی ئەیلوولدا دووەم کاروانی ئاوارەکان کە ژمارەیان (689 خێزان) بوو گەڕانەوە.



زانیارى زیاتر بۆ تۆ
یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
مەزڵووم عەبدی: سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر سەر ئاوارەکانی سەرێکانی دەکەین
شاندى حەسەکە و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە؛ تاوتوێی دۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی ئاوارەکان کراوە
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا