داوا مۆڵەت دەدرێتە ئەوکەسانەى ناویان بۆ حەج دەرچووە؛ شەش ملیۆن دینار بێنن
پووختەى هەواڵەکە
- حەج و عومرەى هەرێمى کودستان ئاگادارى ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجى 2027 لە تیروپشک دەرچووە.
- حەج و عومرە: تاوەکو کۆتایی هەفتەى داهاتوو سەردانیان بکەن و بڕى شەش ملیۆن دینارى عێراقى وەک گوژمەى یەکەمى تێچووى حەج ڕادەست بکەن.
کاروان ستوونى گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گشتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاونیشتمانییانە دەکەن کە ناویان بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەجی ساڵی 2027 دەرچووە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە بکەن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان چونکە دوا وادەى تەواوکردنی مامەڵەکان ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو واتە لە 15ـی تشرینی یەکەم هەر کەسێک مامەڵەکانی تەواو نەبێت بەرپرسیار دەبێت.
پێویستە سەردانکەران چى بکەن؟
- لەگەڵ بەڵگەنامە فەرمییەکان بڕى شەش ملیۆن دینار وەک گوژمەى یەکەمى تێچووى حەج ڕادەستبکرێت.
- ئەوانەش کە دەیانەوێت گەشت نەکەن و ئەو مافەى خۆیان لەگەڵ کەسێکى خێزانەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن دواتر کات بۆ ئەو بابەتە دیاری دەکرێت.
لە هەرێمى کوردستان 5,200 کەس ناویان بۆ فەریزەى حەجى ساڵى 2027 دەرچووە و لە کۆتایی مانگى ڕابردوو بەشێوەى تیروپشک ناوى ئەو کەسانە ڕاگەیێنرا کە دەیانەوێت لە هەردوو وەرزى حەجى ساڵى 2027 و ساڵى 2028 ئەو فەریزەیە بەجێ بهێنن.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
گوتەبێژى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان: هەفتەى داهاتوو دەست بە مامەڵەى حەج دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە: 1600کەس بە هەڵە فۆڕمى حەجیان پڕکردووەتەوە
حەج و عومرە: ناوى ئەو کەسانە ڕەتناکرێتەوە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە
52 خولەک پێش ئێستا