شەوى ڕابردوو گەنجانى کورد لە حەسەکە خۆپیشاندانیان کرد
پووختەى هەواڵەکە
- شەوى ڕابردوو هاونیشتمانییانى کورد لە حەسەکە دژى هێرشى عەرەب بۆ سەر سیمبولەکانیان، خۆپیشاندانانیان کرد.
- لە حەسەکە بە تەقەى هەڕەمەکیى هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک گەنج برینداربوون
پەیامنێرى کەناڵ8 لە حەسەکە ڕایگەیاند، دواى ئەوەى دوێنێ، ژمارەیەک لە عەرەبەکانى گەڕەکى غوێران کە گەڕەکێکى عەرەبنشینى حەسەکەیە، لە گۆڕەپانى ئاشتى گردبوونەوە و هێرشیانکردە سەر سیمبولەکانى کورد وەک ئاڵاى کوردستان و ئەو دووکان و مارکێتانەى نووسینى کوردییان لەسەربوو، دواتریش لە ڕێوشوێنێکى ئەمنیى تووند و بە پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکان، ئاڵاى سووریایان لە بەردەم کۆشکى دادوەریی حەسەکە هەڵکرد.
کاردانەوەکان
ئەم ڕەفتارە و دەستدرێژیى عەرەب بۆ سەر سیمبولەکانى کورد، نیگەرانى و کاردانەوەى لێکەوتەوە.
لە سەر لە ئێوارەی دوێنێوە، ژمارەیەکى زۆرى هاونیشتمانییانى کورد بە ئاڵاى کوردستانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان دژى ڕەفتارى گەنجانى عەرەب و هێزەکانى ئاسایشى گشتى دەربڕى.
هێزەکانى ئاسایشى گشتی بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندانى گەنجانى کورد، هێزێکى زۆریان بردە ناو خۆپیشاندەران و هەوڵیاندا بە تەقەى هەڕەمەکى بڵاوە بە خۆپیشاندانەکە بکەن، بەڵام گەنجانى کورد سووربوون لەسەر خۆپیشاندانەکەیان و هێزە ئەمنییەکانیان ناچار بە پاشەکشە کرد.
هاوکات، بەهۆى تەقەى هەڕەمەکیى هێزەکانى ئاسایش، ژمارەیەک گەنج برینداربوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەى نەخۆشخانە کران.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
لە حەسەکە خۆپیشاندانى مامۆستایان بەڕێوەچوو
مەزڵوم عەبدى بەجیا لەگەڵ وەزیرى پەروەردە و وەزیرى خوێندنى باڵای سووریا کۆبووەوە
سەربڕینی شەڕڤانێکی کورد لە سەرێکانى کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا