سوودانى: عێراق یاریزانە و سەیرکەر نییە
مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- لە دیدارى مێرى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق قسەى کرد.
- سوودانى پشتیوانى بۆ حکومەتى عەلى زەیدى پیشاندا.
- بانگەشەى ئەوەى کرد بەهۆى پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداد باجى سیاسیى داوە.
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند، پەیوەندیى نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان پێویستى بە چوارچێوەیەکى دامەزراوەیى هەیە دوور لە چارەسەرە کاتییەکان. لە ناوچەکەدا عێراقیشىى وەک یاریزان نەک سەیرکەر ناوبرد.
ناوەڕۆکى قسەکانى سوودانى:
- لە کابینەکەمدا هەنگاوى گرنگمان نا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق، لەو بارەیەوە باجى سیاسیشماندا.
- ئێمە بەشێکین لە پێکهێنانى حکومەتەکەى عەلى زەیدى و کار بۆ سەرخستنى دەکەین.
- داوا دەکەین کابینەکەى زەیدى بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێڕەوە ڕاستانەى کە پێویستن بۆ بونیادنانى دەوڵەتێک کە نموونەیەکى باڵا پێشکەش بکات.
- لە دواى کۆتاییهاتنى ئەرکى هاوپەیمانان، عێراق بە قۆناغێکى زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت.
- بڕواى تەواومان بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانى عێراق هەیە کە دەتوانن پارێزگارى لە عێراق بکەن لە هەر هەڕەشەیەک.
- کۆتاییهێنان یان تەواوکردنى ئەرکى هاوپەیمانان بە واتاى دابڕان نایەت لەگەڵ وڵاتانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى.
- عێراق وەک ئەندامێکى ڕەسەن لە سیستمى نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر دەمێنێتەوە .
- حکومەت پلانێکی گشتگیری بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی گرووپەکان هەیە.
- لە ناوچەکەدا عێراق یاریزانە و تەنیا بینەر نییە، دەتوانێت هاوکار بێت لە کەمکردنەوەى گرژییەکان و ڕۆڵی لە سەقامگیریى ناوچەکە هەبێت.
- بەهۆى پێگە جوگرافیى و سامانە سروشتى و مرۆییەکەیەوە عێراق دەتوانێت جۆرێک لە هاوبەشى ئابووریى دروست بکات.
لە یەکەم ڕۆژی دیداری ساڵانەی مێری، لە بەرپرسانى باڵا جگە لە سوودانى، هەریەکە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانى قسەیان کرد و چەند پانێڵێکى دیکەش پێشکەش کران.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
هۆشیار سیوەیلی: دەستپێشخەرییەک لەلایەن سەرۆک بافڵ تاڵەبانییەوە بێت کاریگەرتر دەبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پارتى: کێشەکانمان بچووکن و بە نیەتێکى پاکەوە وەرنەوە سەر مێزى گفتوگۆ
نێچیرڤان بارزانى: هێزەکانى ڕۆژهەڵات زۆر نامەسئولانە ڕەفتاریان کرد
مەعاز فەرحان
2 کاتژمێر پێش ئێستا