ڤیدیۆ؛ لە دهۆک بازاڕى سۆپاى دار گەرمە

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە:

  • سەرما و سۆڵە دەستیپێکردووە و نەوتیش کەمە.
  • بەهۆی دابەشنەکردنی نەوت خواست لەسەر سۆپای دار زیادیکردووە.
  • حکومەت هیچ وادەیەکى بۆ دابەشکردنى نەوت دیارینەکردووە و داربڕینیش لە هەندێک ناوچە سەریهەڵداوە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و دابەشنەکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتەوە، بازاڕی دروستکردن و فرۆشتنی سۆپای دار لە پارێزگای دهۆک گەرم بووە، هاونیشتمانییان ناچار بوون بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ ئەم جۆرە سۆپایانە ببەن، بەتایبەت لە ناوچە چیاکاندا.


شکاک سەلیم، وەستای دروستکردنی سۆپای دار:

  • ڕۆژانە نزیکەی 10 سۆپای دار دروست دەکەم.
  • بازاڕی کڕین و فرۆشتنی سۆپای دار زیادیکردووە.
  • ئێستا ڕۆژانە سێ بۆ چوار سۆپا دەفرۆشم.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 300 هەزار دینارە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سامانە سروشتییەکان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی چاوەڕێی بەغدادە

وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی نادیارە و بەرمیلێک بە 275 هەزارە

داربڕین بەهۆى قەیرانى سووتەمەنى لە سۆران بەردەوامە و پۆلیس 35 کەسی دەستگیرکردووە

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا