پارێزەرى سزادراوانى لالەزار: بڕیارەکە سیاسییە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • دواى بڕیارەکەى دادگاى سلێمانى پارێزەرى سزادراوانى لالەزار کاردانەوەى پیشاندا.
  • بڕیارەکە بە سیاسیى ناودەبات و داواى پێداچوونەوە دەکات.
  • دادگا لاهور جەنگى و ژمارەیەک تۆمەتبارى دیکەى سزادا.

دانا تەقیەدین پارێزەرى گیراوانى لالەزار لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەپاش دانیشتنەکەی دادگا ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دادگا بڕیارێکی سیاسییە چونکە بە گوتەی ئەو، پێشتر دادگای پێداچوونەوە داوای گواستنەوەی دۆسییەکەی کردووە، داواکارییەکەى ڕەتکردەوە.

دانا تەقیەدین:

  • لە دانیشتنەکەدا تۆمەتبارەکان گوتە و دانپێدانانەکانى پێشتریان ڕەتکردووەتەوە.
  • پۆڵاد جەنگی گوتى "لەژێر کاریگەری دەرمانی بێهۆشکەر گوتەم لێوەرگیراوە".
  • لە گرتن و گواستنەوە زیندانى دەکرێن.
  • 14 مانگ دەستبەسەر بوون و بۆیان هەژمار دەکرێت.
  • دانیشتنی داهاتووی تۆمەتباران ڕۆژی 28ـی مانگ بەگوێرەی ماددەی 406 بەڕێوەدەچێت.
  • بڕیارەکەی ئەمڕۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ماددەی 406.
  • بۆچوونمان وایە بڕیارەکە سیاسییە.
  • ڕۆژى یەکشەممە ڕێکارى تەمیزکردنى بڕیارەکە دەگرینەبەر.

کاردانەوەى پارێزەرەکە پاش ئەوە هات، دادگاى تاوانەکانى دووى سلێمانى بڕیارى کۆتایی لە سەر دۆسییەى تۆمەتبارانى لالەزار دەرکرد، تێیدا بڕیاریدا لاهور جەنگى بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزا بدات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دادگاى تاوانەکانى دووى سلێمانى بڕیارى کۆتایی لە سەر دۆسییەى تۆمەتبارانى لالەزار دەرکرد

گێڕانەوەى ڕاستییەکان؛ ساڵێک لەمەوبەر لە لالەزار پیلانى چى دانرا بوو؟

ئەوەى لاهور جەنگى و تۆمەتبارانى دیکە دانیان پێدانا

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا