سیاسەتى بافڵ تاڵەبانى و گەڕاندنەوەى هاوسەنگیى هێز "کوردستان میرنشین نییە"
پووختەى ڕاپۆرتەکە:
- دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت.
- چەندین جار بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی حیزبەکەى بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دووپاتکردووەتەوە.
- هاوپەیمانیی یەکێتی و نەوەی نوێ پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی سەختر کرد.
دوو ساڵ لەمەوبەر، دواى چەند جارێک دواخستن لە 20ـى تشرینى یەکەمى 2024 هەڵبژاردنى خوولى شەشەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو.
یەکێتى و سەرۆکەکەى بە بەرنامە و دیدێکى گشتگیر بۆ هێنانەئاراى شێوازێکى نوێى حوکمڕانى چوونە پرۆسەکە، لە یەکەم هەنگاویشدا توانیان هاوسەنگیى هێز بۆ هەرێمى کوردستان بگەڕێننەوە.
سیاسەتى یەکێتى:
- بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى گشتگیر و خزمەتگوزار، بە ستراتیجێکى نوێوە چووە دانوستانەوە لەگەڵ پارتى.
- هاوبەشى و هاوسەنگى لە بەڕێوەبردن کردە بنەماى دانوستانەکانى نەک پێداگرى لەسەر پۆست و پلە.
دواى چەندین گەڕى دانوستان سەرئەنجام هەردوو حیزب گەیشتنە ڕێککەوتن و ڕەشنووسى دیدى هاوبەشى بەڕێوەبردنیان نووسییەوە، بەڵام هاوپەیمانیی یەکێتى و نەوەى نوێ کە بووە مایەى گۆڕانى هاوکێشەى هێز لە پەرلەمانى کوردستان، پرۆسەى پێکهێنانى حکومەتى سەختتر کرد، پارتى تاوەکو ئێستاش ئامادەنییە مامەڵە لەگەڵ ئەم هاوپەیمانێتییەکە بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانى:
- بۆچوونم وایە ئەوەى ئەم پرۆسەیە دوادەخات ئەوەیە هەندێ کەس لەناو پارتى نەیانتوانیوە ڕاستى نوێى جیهان قبووڵ بکەن.
- کوردستان میرنشین نییە،کوردستان وڵاتێکە، هەرچەندە وڵات نییە بەڵام دیموکراسییە، دەبێت بەو جۆرەش بەڕێوەببرێت.
- دەبێت تێبگەین کە هاوپەیمانیی حکومەت لە ڕاستیدا چۆنە.
- لە سیستمەکەدا کێشە هەیە، ڕێکنەکەوتن هەیە کە ئەمە هەمووى خراپە بۆ کوردستان.
لە بارەى دوا پێشهاتەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێش، سەرۆکى یەکێتى، لەدوایین هەڵوێستیدا دووپاتیکردەوە، یەکێتى ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە ڕێککەوتنێک.
دواى دوو ساڵ و شکاندنى ڕیکۆردى درێژترین دواکەوتن لە پێکهێنانى حکومەت، هێشتا ئیرادە و ئاماژەى ئەرێنى لە ئارادان، ئێستا هەمووان کۆکن ئەوەى دەبێت، هەموو هێزەکان قبوڵى بکەن، دەنگى خەڵک بکرێتە پێوەر بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبوونەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناوچەکە لەبەردەم هەڕەشەدایە و دەرفەتی گەورە بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لایەنە کوردییەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و هەنگاوی کرداری بنێن
1 کاتژمێر پێش ئێستا