وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کەناڵ8: خوێندکارانی پارالێڵ لە 20٪ی دیکەى کرێی خوێندن دەبەخشرێن

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ى راگەیاند "خوێندکارانی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان،لە 20٪ی دیکەى کرێی خوێندن دەبەخشرێن.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کەناڵ8ی گوت "سەرەڕای لێخۆشبوونی 45%ی کرێی خوێندنی پارالێڵ، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 20%ی دیکەی کرێی خوێندنی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان".

بە گوتەی عەباس ئەکرەم، ئەو داشكانە بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان و بۆ پاڵپشتیكردنی فێرخوازانە و لە پاش ئەو بڕیارە خوێندکارانی پارالێڵ لە 65٪ی کرێی خوێندن دەبەخشرێن.