وەزارەتى دارایى کارکردنى بە پولى دارایی لە هەرێمى کوردستان راگرت

تەلاری وەزارەتی دارایی و ئابوووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کارکردن بەسەرجەم جۆرەکانى پولى دارایی رادەگرن و کار بەپسوڵەى ژمێرکارى دەکەن.

بەگوێرەى گشتاندنێکى وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى سەرجەم فەرمانگەکان کراوە، تیایدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاڵپشت بەیاساى ژمارە 9ى ساڵى 2021 بریاردراوە بەراگرتنى کارکردن بەسەرجەم جۆرەکانى پولى دارایی  لە هەرێمى کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەجیاتی پولى دارایی پسوڵەى ژمێرکارى بەکاربهێدرێت و داهاتەکەى بۆ گەنجینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بێت.

سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بەکەناڵ8ى راگەیاند، لەچەند شوێنێک پولى ساختە لەجیاتى پولى پەسەندکراو بڵاوبووەتەوە و لە پێناو بەرژەوەندى گشتى بڕیاردراوە کارکردن بە پولى دارایی رابگیرێت.