کامیرۆن نوری بەدەستی مێدڤیدێڤ کرایە دەرەوەی پاڵەوانییەتی مەیامی

دانێڵ مێدڤیدێڤ، لە پاڵەوانییەتی مەیامی کراوەی 2024. فۆتۆ: AP

لە یارییەکانی قۆناغی 32ی پاڵەوانییەتی کراوەی مەیامی بۆ تێنسی سەر زەوی، دانێل مێدڤیدێڤی رووسی بەردەوامە لە هەڵمەتی پارێزگاریکردنی لە ناسناوی پاڵەوانییەتیەکە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد.

مێدڤیدێڤی ریزبەندی سێیەمی یاریزانانی جیهان، لە یارییەکەدا بەئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و بەرگرییەکی بەهێزی بەرامبەر کامیرۆن نوری بەریتانی رکابەری کرد، کە یارییەکەی بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لێبردەوە.

لەکۆمەڵەی یەکەم یاریزانە رووسییەکە رووبەڕووی ئاستەنگی بووەوە و رکابەرە بەریتانییەکەی تاوەکو دوایین سێرفی یارییەکە جەنگا، بەڵام لەکۆتاییدا مێدڤیدێڤ بەئەنجامی 7 بە 5 کۆمەڵەکەی بردەوە، لەکۆمەڵەی دووەمیش یاریزانە روسییەکە توانی بەئاسانی و بەئەنجامی 6 بە 1 بردنەوە بەدەستبهێنێت و لەقۆناغی داهاتوو رووبەڕووی دۆمێنیک کۆپفەری ئەڵمانی دەبێتەوە.