کەشناسی: پلەی گەرمای شارەکان 30 پلە تێدەپەڕێنن

شاری سلێمانی فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "لە چەند رۆژى داهاتوودا سەنتەرى پارێزگاکان لە 30 پلە زیاتر دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لەنێوان 25-27 پلەى سیلیزى دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بۆ رۆژی سێشەممە 16- 04- 2024 بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند و  10 – 20 کم/س دەبێت .

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سبەینێ چوارشەممە 17ی نیسان،

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى 1-2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر : 28

سلێمانی : 27

دهۆک : 27

هەڵەبجە : 27

کەرکوک : 31

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی راگەیەندراوەکەیدا دەشڵێت "لە چەند رۆژى داهاتوودا سەنتەرى پارێزگاکان لە 30 پلە زیاتر دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لەنێوان 25-27 پلەى سیلیزى دەبێت".