ئۆزەل: شێوازی نەریتیی سیاسەتی لە تورکیا دەگۆڕین
پووختەی هەواڵ
- تێپەڕاندنی هێڵە نەریتییەکانی سیاسەت لە تورکیا
- بەشێوەیەکی جیاواز سەرۆکی پارت هەڵدەبژێردرێت
- بانگهێشت بۆ دەستلەکار کێشانەوەی ئەندامانی جەهەپە
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ لە یەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە دوای دامەزراندنی پارتی نوێ، ئاماژەی بەوەکرد، هێڵە نەریتییەکانی سیاسەت لە تورکیا تێدەپەڕێنن و لەجیاتی ئەوەی ئەندامانی کۆنگرە سەرۆک هەڵببژێرن، ڕاستەوخۆ ئەندامانی پارتەکە هەڵیدەبژێن.
ئۆزەل بانگەوازی لە ئەندامانی جەهەپە کرد دەست لە کاربکێشنەوە و واز لەو کەسانە بێنن کە بە بڕیاری دادگا و بە کودەتا دەستیان بەسەر سەرۆکایەتیی پارتەکەدا گرتووە و پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی نوێوە بکەن.
دەستبەردار بوون لە شێوازی ڕێکخستنی کۆن
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی " دەستبەرداری ئەو شێوازە لە ڕێکخستن کە تایبەتە بە نەوەی کۆن دەبین کە بەهۆی ئامانجی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە ناو پارتەکەدا، حیزبەکەی لە گرتنە دەستی دەسەڵات دوورخستبووەوە. ئەندامێتیی کۆنگرە تەنیا لەپێناو جێبەجێکردنی یاسای پارتە سیاسییەکان لە ڕووی تەکنیکییەوە دەمێنێت. ئەنجوومەنەکان ڕاستەوخۆ بەرپرسی لق لە شارۆچکە و پارێزگاکان، تەنانەت سەرۆکی گشتیش هەڵدەبژێرن. پارتی نوێ شێوازی سیاسەتکردن لە تورکیا دەگۆڕێت. تێگەیشتنی نەوەی کۆن بۆ سیاسەت کۆتاییدێت. سیاسەتی نەوەی نوێ کە تێیدا ئەندامان خاوەنی قسە، دەسەڵات و بڕیارن، لەگەڵ پارتی نوێدا دادەمەزرێت.
دەستلەکار کێشانەوەکان 700 هەزار کەسی تێپەڕاندووە
سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ گوتیشی " تا ئێستا هیچ داوایەکمان بۆ دەست لەکارکێشانەوە نەکردووە، بەڵام ئاگادارین دەستلەکارکێشانەوەکان 700 هەزاریان تێپەڕاندووە. ئەو سەرۆکشارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییانەمان بینی کە پێمان گوتن دەستلەکارمەکێشنەوە بەڵام ئەوان گوتیان، ئێوە ڕۆیشتوون، ئێمە چی بکەین لێرە. لەڕێگەی ئەو بانگەوازەی بۆ نەوە نوێیی سیاسەت و بۆ پارتی نوێ دەیکەین، ڕووی دەممان دەکەینە تەواوی هەڤاڵانمان. لە کودەتاچییان و ئەوانەی کۆنگرەیان هەڵوەشاندەوە دووربکەنەوە و فەرموون بۆ ڕیزەکانی پارتی نوێ".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/221597
https://channel8.com/kurdish/news/215991
1 کاتژمێر پێش ئێستا