وادەى خۆتۆمارکردن بۆ پرۆسەى حەج درێژکرایەوە

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵ

  • درێژکردنەوەی ناوتۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج
  •  تا شەش ڕۆژی تر مۆڵەتی ناو تۆمار کردن ماوە
  • ئامانج لە بڕیارەکە کارئاسانیکردنە بۆ هاونیشتمانییان

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتى و کارئاسانى بۆ هاونیشتمانییان بەتایبەت بۆ ئەوانەى نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن، پرۆسەى خۆتۆمارکردن بۆ حەج تاوەکو 10ى ئاب دریژکرایەوە.



 لە پێناو کارئاسانی بۆ هاونیشتمانییان


بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان، لە پێناو کارئاسانیکردن بۆ ئەو هاونیشتمانییانەى نەیان توانیوە پێناسى دیجیتاڵى دەربهێنن یاخود پاسپۆرتەکانیان نوێ بکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عەمرەى هەرێمى کوردستان بڕیاریداوە وادەى خۆتۆمارکردن لە پرۆسەکە درێژبکاتەوە تاوەکو 10ى ئەم مانگە.

60هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە


تاوەکو ئێستا نزیکەى 60 هەزار هاونیشتمانى بەشێوەى ئۆنلاین داواکارییان بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج پێشکەشکردووە، بڕیارە لەپاش کۆتاییهاتنى پرۆسەى خۆتۆمارکردن بەشێوەى تیروپشک ناوى ئەو کەسانە ڕابگەیێنرێت کە دەیانەوێت لە هەردوو وەرزى حەجى 2027 و 2028 حەج بکەن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/159664

https://channel8.com/kurdish/news/219340

https://channel8.com/kurdish/news/221219

https://channel8.com/kurdish/news/220887

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا