پێگەى فۆڕبس: ئەمریکا وەبەرهێنانەکانى لە عێراق وەک بەشێک لە ئاسایشى نەتەوەیی سەیر دەکات
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى هەواڵ
- وردەکاریی نوێ لەبارەى ئەو ڕێککەوتنانە ئاشکرابوو کە مانگى ڕابردوو عەلى زەیدى لە ئەمریکا واژۆى کردن.
- ئەمریکا وەبەرهێنانە داراییەکانى لە عێراق وەک بەشێک لە ئاسایشى نەتەوەیی سەیر دەکات.
پێگەى فۆڕبسى ئابووریی ئەمریکى، ڕاپۆرتێکى لەبارەى ئەو ڕێککەوتنانە بڵاوکردووەتەوە، کە عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە میانەى سەردانەکەى مانگى ڕابردووى بۆ ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەو وڵاتە واژۆى کردوون و هەڵوێستى ئەمریکاشى لەبارەى وەبەرهێنانى لە عێراق خستووەتەڕوو.
وەبەرهێنانى دارایی و ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمریکا
- تۆڕى فۆڕبس: ئەمریکا وەبەرهێنانە داراییەکانى لە عێراق وەک بەشێک لە ئاسایشى نەتەوەیی سەیر دەکات.
- واشنتن بڕوای وایە، ئەو وەبەرهێنانە داراییەى کۆمپانیاکانى ئەمریکا لە عێراق ئەنجامى دەدەن، بەشێکى گرنگ و ژیارییە بۆ بە دیهێنانى هەژموون و بەهێزکردنى سەقامگیریی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەژموونى ئێران.
- ئێستا حکومەتى عێراق، ڕووبەڕووى ئاڵنگارییەکى ڕاستەقینە بووەتەوە، کە خۆى دەبینێتەوە لە هەوڵى پاراستنى هاوسەنگى لە نێوان بەرژەوەندی و وەبەرهێنانەکانى ئەمریکا لە لایەک و ئێران و چین لەلایەکى دیکە.
- ئێران گازى سرووشتى بۆ عێراق دابین دەکات، چینیش یەکێکە لە گەورەترین وەبەرهێنەران و کڕیارانى نەوتى عێراق.
- حکومەتى زەیدى، لەژێر فشاردایە بۆ هەڵبژاردنى یەکێک لەو دوو بژاردەیە.
- زەیدى ئێستا کەوتووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکى ڕاستەقینە لە چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ بەرژەوەندییە دژ بەیەکەکانى ئەو وڵاتانە لە ناوخۆى عێراق.
وێنە گەورەکە
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕۆژى 13ـى تەمموز سەردانى ئەمریکاى کرد و بە بەهاى 100 ملیار دۆلار 48 ڕێککەوتننامەى لەگەڵ کۆمپانیاکانى وزەى ئەمریکا واژۆکرد. ڕۆژى 23ـى تەمموزیش سەردانى ئێرانى کرد و ڕێککەوتننامەیەک و سێ یاداشتنامەى لەگەڵ حکومەتى ئەو وڵاتە واژۆکرد.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/202542
https://channel8.com/kurdish/news/220330
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا