لە ناسریە ژمارەیەک فەرمانبەر لەسەر بەڵگەنامە و مۆرى ساختە دەستگیرکران
پووختەی هەواڵ
- دەستگیرکراوەکان چەندین مۆر و نووسراوی ساختەیان پێبووە
- بریکارنامە و بەڵگەنامەکانیان ساختە کردووە
- دادوەر و داواکاری گشتی سەر پەرشتی پرۆسەکەیان کردووە
سەرۆکایەتیى دادگاى تێهەڵچوونەوەى پارێزگاى زیقار دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانیی ناسریە و مامەڵەکارى ڕاگەیاند کە بەڵگەنامە و مۆری ساختەیان پێ بووە.
دادگاکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەستگیرکراوەکان چەندین مۆر، نووسراو و کۆنووسی تایبەت بە زەویوزاری نیشتەجێبوون، لەگەڵ بریکارنامە و بەڵگەنامەی ساختەیان پێ بووە.
دادوەر و داواکاری گشتی دادگای زیقار سەرپەرشتییان کردووە
پرۆسەی دەستگیرکردنەکە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی و ئەندامی داواکاری گشتی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی زیقار بووە.
لێدوانی دادگای زیقار
- گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران
- تۆمەتباران بەگوێرەی یاسا ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێن
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی لە زیقار و بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری پارێزگاکە جێبەجێکرا، هەروەها لە ئەنجامی پرۆسەکەدا دەست بەسەر چەندین ئامێری پەیوەندیکردن و چەکدا گیرا.
دادگاى زیقار دەڵێت "ڕێکاری یاسایی پێویستی بەرامبەر تۆمەتباران گرتووەتەبەر و بەگوێرەى یاسا ڕەوانەى دادگا تایبەتمەندەکان دەکرێن".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/215823
https://channel8.com/kurdish/news/216365
2 کاتژمێر پێش ئێستا