ڕاپرسی: ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت پارتی نوێ پێش ئاکپارتی دەکەوێت

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
 ئۆزگور ئۆزەل،سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ لە تورکیا
ئۆزگور ئۆزەل،سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ لە تورکیا

پووختەی هەواڵ

  • نوێترین ڕاپرسی لە تورکیا دەڵێت پارتی نوێ پێش ئاکپارتی کەتووە
  • پارتی نوێ بووەتە یەکەم حیزبی تورکیا
  • جەهەپەش لە دووەمەوە بووتە شەشەم حیزب

بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسی، پارتی نوێی ئۆزگور ئۆزەل پێش ئاکپارتی کەوتووە و بووەتە یەکەم حیزبی تورکیا. جەهەپەش لە دووەم حیزبەوە بووەتە شەشەم.


ڕاپرسی ناوەندی توێژینەوەی سۆنار



ڕاپرسییەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی "سۆنار"ـەوە کراوە و بەگوێرەی ئەنجامەکان، 34.3%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە گوتویانە دەنگ بە پارتی نوێ دەدەن، کە 24ــی تەمموز، لەلایەن ئۆزگور ئۆزەل و 90 پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی جەهەپەوە دروستکرا.

وەک لە ئەنجامەکەدا دەردەکەوێت؛ 30.2%ـی بەشداربووان دەنگ بە ئاکپارتی دەدەن.

بەو جۆرەش پارتی نوێ پێش ئاکپارتی دەکەوێت و دەبێتە پارتی دەسەڵاتدار.



بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، دەنگی پارتەکانی دیکە بەم جۆرەیە؛

پارتی دەم؛ 8.5%
ئیی پارتی؛ %7
مەهەپە؛ %5.1
جەهەپە؛ %5

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/215991

https://channel8.com/kurdish/news/220988

https://channel8.com/kurdish/news/224031

https://channel8.com/kurdish/news/221597

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا