وەزیرى سامانە سرووشتییەکان وەڵامى وەزیرى نەوتى عێراق دەداتەوە

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵ

  • کەمال محەممەد: ئامادەین لەگەڵ وەزارەتى نەوتى فیدراڵ گفتوگۆ بکەین
  • کەمال محەممەد: پەنجا هەزار بەرمیلەکە ئەنجامى ڕێککەوتنێکى کاتى بووە

وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان بە وەکالەت، وەڵامى وەزارەتى نەوتى عێراق دەداتەوە و دەڵێت، ئامادەن لەگەڵ وەزارەتى نەوتى فیدراڵ گفتوگۆ بکەن بۆ دابینکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخى پاڵپشتیکراو بەگوێرەى ڕێژەى دانیشتووانى هەرێمى کوردستان.

وەڵامدانەوەی وەزیری نەوتی عێراق


لە وەڵامى باسم محەممەد وەزیرى نەوتى حکومەتى فیدراڵ کە گوتبووى ئامادەن بەنزینى پێویست بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەن ئەگەر ئەو پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆیە ڕادەستبکەن، کەمال محەممەد وەزیرى سامانە سرووشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەموو پێوەرەکان بەشی هەرێمى کوردستان لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دووبەرامبەری ئەمەی ئێستایە.

ئامادەیی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ گفتوگۆ

  • پەنجا هەزار بەرمیلەکە ئەنجامى ڕێککەوتنێکى کاتى بووە
  • ئامادەیی بۆ دانوستان بە ڕەچاوکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان
  • ڕێککەوتنەکە بە خواست و ویستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەبووە


ئاماژەى بەوەشکردووە، دیاریکردنی پەنجا هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێمى کوردستان، ئەنجامی ڕێککەوتنێکی کاتی بووە و بە خواست و ویستی ئێمە نەبووە.

هەرێمی کوردستان ئامادەی دانوستانە


کەمال محەممەد ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ئامادەن گفتوگۆ لە سەر دابینکردنی هەموو جۆرە سووتەمەنییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو بەگوێرەى ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمى کوردستان بکەن، ئەوا بە ڕەچاوکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمى کوردستان ئامادەین دانوستان بکەن و پشکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق دیاریبکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزیرى نەوتى عێراق: حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێمەى گوت خۆمان بەنزین دابین دەکەین

کۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و سۆمۆ لەسەر بەنزینی هەرێمی کوردستان

بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێم چاوەکان لەسەر بەغدادن

واژۆی 166 پەرلەمانتار بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین کۆکرایەوە

نرخی بەنزین لە هەرێم گەیشتە 2 هێندە و بڕیارەکانی حکومەت بێسوود بوون

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا