لە دهۆک حاڵەتێکى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون

پووختەی هەواڵ

  • تووشبووەکە گەنجێکی خەڵکی ئیدارەی سۆرانە
  • تەندروستی تێکچووە و دەرکەوتووە توووشی تای خوێنبەربوون بووە
  • گەنجە تووشبووەکە تەمەنی 23 ساڵە

بە گوێرەی زانیارییەکان کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، گەنجێکى خەڵکى ئیدارەى سۆران دواى ئەوەى لە دهۆک تەندروستى تێکچوو، دەرکەوت تووشى تاى خوێنبەربوون بووە.


تەمەنی تووشبووەکە


وەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، گەنجەکە 23 ساڵە و دانیشتووی گوندی بازێى ئیدارەی سۆرانە و سەردانی دهۆکى کردووە پاش ئەوەى تەندروستى تێکچووە چووەتە نەخۆشخانە.

لێدوانی وەزارەتی تەندروستی

  • دوای پشکنین دەرکەوتوووە تووشی تای خوێنبەربوون بووە
  • لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی جیگیرە


وەزارەتى تەندروستى دەڵێت دواى پشکنین دەرکەوتووە تووشى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی تاوەکو ئێستا جێگیرە.

هۆشداری بۆ هاوڵاتیان


وەزارەتى تەندروستى داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و ئەو کەسانەش کە بەرکەوتەن بەرخێرایی سەردانى نەخۆشخانە بکەن.

ئاماری ئەمساڵی تای خوێنبەربوون


بەم حاڵەتەوە ئەمساڵ پێنج تووشبووى بە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون، سیانیان هاونیشتمانیى هەرێمى کوردستان بوون و دووانى دیکەیان خەڵکى پارێزگاکانى دیکەى عێراق بوون.

زانیاری زیاتر  بۆ تۆ

لە دهۆک هاونیشتمانییەکی شنگال بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

ئەمساڵ لە زیقار 105 حاڵەتی تووشبوون و 9 گیانلەدەستدان بەتای خوێنبەربوون تۆمارکراوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری توشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە

وەزارەتى تەندروستى تووشبوونى دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونى لە هەولێر ڕاگەیاند

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا